“ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیارینەداوە بەكردنەوەی دەرگای خۆتۆماركردن”

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات تائێستا دیارنییە جارێكی دیكە دەرگای خۆپاڵاوتن و تۆماركردنی قەوارە و لایەنە سیاسییەكان دەكرێتەوە یاخود نا، چونكە ئەو بابەتە پەیوەستە بە بڕیاری ئەنجومەنی كۆمیسیارانەوە، هاوكات ئەو وادەیەی كە سەرۆكایەتی هەرێم دیاریدەكات كاریگەری دەبێت لەسەر دەكردنی وەها بریارێك.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: “لەدوای یەكلایی بوونەوەی ئەو تانانەی كە لەدەستەی باڵای داوەری كۆمیسیۆن تۆماركرابوون و هەروەها دواین بریاری دادگای فیدراڵیش جاریكی دیكە دەستمان بە كاركردن لە ئۆفیسەكانمان كردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەرێی سەرۆكایەتی هەرێمین وەڵامی پێشنیارەكەمان بداتەوە كە 5/9/2024 مان دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن”.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆبەربژێركردن بۆ كاندیدانی سەربەخۆ و هەروەها خۆتۆماركردنی قەوارە و لایەنە سیاسییەكان، بۆ بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكان ئەوە بڕیارێكی تایبەتی دەوێت و دەبێت ئەو بڕیارەش لەلایەن ئەنجومەنی كۆمیسیارانی سەر بەكۆمیسیۆن دەربكرێت ئایا دەرگای خۆپاڵاوتن دەكرێتەوە یاخود تەنها ئەو قەوارەو كاندیدانە بەشدار دەبن كە پێشتر تۆماركراون.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە پێشنیارمان بۆ سەرۆكایەتی هەرێم كردووە كە ڕۆژی 5/9/2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام بڕیاری كۆتایی لای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانە و ئەو وادەیی ئەوان دیاری دەكەن كاریگەری دەبێت لەسەر بڕیاری دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆ تۆماركردن چونكە ئەگەر وادەیەك دیاری بكەن نزیك لە تەواو بوونی تەمەنی كۆمیسۆن ئەوا پیناچێت بتواندرێت جارێكی دیكە دەرگای خۆپاڵاوتن بكرێتەوە چونكە ئەو كارە پیویستی بەكاتێكی زۆر دەبێت بۆ پەسندكردن و وردبینیكردنی ناوی بەربژێرو كاندیدەكان.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









