وردەكاری دامەزراندنی 500 كەس بۆ دامودەزگاحكومییەكانی هەڵەبجە خرایەڕوو

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لینكی پڕكردنەوەی فۆرم بۆ دامەزراندنی 500 كەس بۆ دامودەزگاحكومییەكانی هەڵەبجە ڕاگەیەندرا، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە وردەكاری پرۆسەكە دەخاتەڕوو، هاوكات جەختیش دەكاتەوە كە دانانی مەرجی تەمەن تاڕادەیەك نیگەرانی لێكەوتووەتەوە و داوامان كردووە كە پیداچوونەوە بەو مەرجە بكرێت.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: پڕكردنەوەی فۆرم بۆدامەزراندنی 500 كەس لە ئێستادا كاراكراوە و تا 15ی ئەم مانگە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان و زۆرێك لە چین و توێژە جیاوازەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕبكەنەوە،هاوكات جگە لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان، هاووڵاتیانیش دەتوانن داوای دامەزراندن بكەن كە خاوەن بڕوانامەی بەرز نین ئەوەش بۆدامەزراندیان بۆ باخەوان و شۆفیری فەرمانەگەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو مەرجانەی ئێستا دانراون، ئەوانەی فۆرمەكە پڕدەكەنەوە دەبێت لەدایكبووی 1988 بەرەو سەرەوە بن، بەلام ئەم مەرجە تاڕادەیەك نیگەرانی لای هاووڵاتیان و دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكان دروستكردووە كە ساڵانی پێشتر خوێندنیان تەواوكردووە بۆیە ئێمە داوامان لەلایەنی پەیوەندیدار كردووە گۆڕانكاری لەو مەرجی تەمەنەدا بكرێت و بە لایەنی كەم لەدایك بووانی 1982 بەرەو سەرەوەش مافی ئەوەیان هەبێت فۆڕمی دامەزراندن پڕبكەنەوە.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو 500 كەسەی كە بڕیارە بۆمان دابمەزرێنن بەسەر 67 فەرمانگە و دامەزراوەی حكومیدا دابەشیان دەكەین، هاوكات ئەو كەسانەشی كە دادەمەزرێن بەگوێرەی پێداویستی فەرمانگەكان لە سەنتەری هەڵەبجە یاخود قەزا و ناحییەكانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە دابەشدەكرێن.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









