بەهەوڵی فراكسۆنی یەكێتی بڕی 50 ملیار دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخانكرا

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاشكرایكرد، بەهەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی و لە چوارچێوەی ئەو بەڵێنانەی كە بەكەسوكاری شەهیدان و چین و توێژەجیاوازەكانی هەڵەبجەی درابوو لەسەر داوای ئێمە سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە تەرخانكردنی بڕی 50 ملیار دینار بۆ هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی زیانلێكەوتووی دەستی رژێمی بەعس.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەی كە فراكسیۆنەكەمان دەیدات بۆ زیاتر خزمەتكردنی شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەبێ جیاوازی، وەك نوێنەری شاری هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق داوام لە لیژنەی هەرێمەكان كرد لەچوارچێوەی قەرەبووكردنەوەی پارێزگا زیانلێكەوتووەكانی دەستی رژێمی بەعس، قەرەبووی پارێزگای هەڵەبجەش بكرێتەوە، هاوكات ئەو داواكارییەم ئاراستەی سەرۆكوەزیرانی عێراق كرا و دواتر، محەمەد شیاع سودانی بڕیاریدا قەرەبووی ماددی پارێزگای هەڵەبجە بكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەچوارچێوەی پارێزگا زیانلێكەوتووەكانی عێراق سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی 50 ملیار دینار وەك قەرەبووكردنەوەی پارێزگا و زیانلێكەوتووەكانی دەستی رژێمی بەعس بۆ هەڵەبجە تەرخان بكات، ئەوەش دوای ئەوەی هەر لەسەر داوای ئێمە لە یادی كیمیابارانی هەڵەبجە بڕی یەك ملیار دیناری دیكەی بۆ هەڵەبجە تەرخانكردو لەئێستا لە سەر ئەو بڕە پارەیە كار لە پرۆژەی دەروازی شاری هەڵەبجە دەكرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بەڵێنانەی كە بەخەڵكی هەڵەبجەمان داوە بۆ خزمەتكردنیان بەوەفا دەبین بەرامبەر بەو بەڵێنانە و هەرچیمان پێبكرێت لەلایەن حكومەتی عێراقیەوە بۆ هەڵەبجە داوای دەكەین و لەماوەكانی ڕابردووشدا هەرلەمساڵدا توانیمان بەبڕی دوو ملیار دیناری دیكە ژمارەیەكی زۆر ستوونی كارەبا و محاویلە لە وەزارەتی كارەبای عیراق بۆ پارێزگاكە بەدەستبهێنین.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
11كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









