
مووچە
SNN-
سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دواخستنی ناردنی لیستی مووچەخۆرانی مانگی پێنج بۆ بەغدا بۆ ئەوە بووە هەتا مووچەی هێزە ئەمنیەکان نەنێردرێت نایانەوێت مووچەی گشتی دابەش بکرێت”چونکە مەترسیدارە بۆسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئاسایش بەو مانایەی دەستێکە لە پشت تێکدانی ئاسایشی هەرێمەوە”، دەشڵێت:” لە ئێستادا چاودێری دارایی عێراق وردبینی هێزە ئەمنیەکانی تەواو کردووە و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی کردووە و چاوەڕێی بڕیاری ئەوانە، بۆیە هاتنی مووچەی هێزە ئەمنیەکان لە دەقە و سەعاتدایە”
سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێم کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە:”لیستی مووچەی ئەم مانگە درەنگ نێردرا بۆ بەغدا، چونکە وەک حکومەت سەرنجمان لەسەر ئەوە بوو مووچەی گشتی دابەش نەکرێت، تاوەکو مووچەی هێزە ئەمنیەکان دەنێردرێت، چونکە دەمانەوێت یەک پاکێج بێت، چی ئەمنی چی مەدەنی”.
دەشڵێت:”ئێستا کۆمەڵگە دابەش بووە، چونکە مووچەی ئەمنی دوو مانگە دابەشنەکراوە. پێش جەژن هی مووچەخۆری گشتی دابەشبکرێتەوە کەواتە مەدەنی دوو مووچەی وەرگرت بەڵام ئەمنی هیچی وەرنەگرتووە، ئەوە خەتەرە لەسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی، بەو مانایەی دەستێکە لەپشت تێکدانی هەرێمەوە لە ڕووی ئەمنی و کۆمەڵایەتییەوە”.
58 رۆژ تێپەڕدەبێت بەشێکی زۆر لە وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و تاوەکو ئێستاش نازانرێت کەی مووچە دابەشدەکرێت.
سەرچاوەکەی حکومەت دەڵێت کێشەکە “تەواو سیاسییە” نەک کۆد و ناوی ئەو هێزانە، چونکە پێشتر لەسەر کۆدەکە لەگەڵ عێراق ڕێکەوتن کراوە و دوو مووچەش بەو میکانیزمە نێردراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە:”پێشتر لەگەڵ عێراق ڕیکەوتنمان کردووە کە بە کۆد بێت، بۆیە لیست نەنێردراوە، چونکە هێزە ئەمنیەکانی عێراقیش هەروایە. ئەگەر کێشە هەبێت بۆ مانگی دوو و سێ بە کۆد نێردرا، بەڵام ئێستا نانێردرێت”.
وتیشی:”لە ئێستادا چاودێری دارایی عێراق وردبینی هێزە ئەمنیەکانی تەواو کردووە و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی کردووە و چاوەڕێی بڕیاری ئەوانە، بۆیە هاتنی مووچەی هێزە ئەمنیەکان لە دەقە و سەعاتدایە”.
راشیگەیاندووە:”جاری تریش ئەمە بەرامبەر هەرێم کراوە، بەڵام دواتر لەژێر فشارا مووچە نێردراوە، پێشتر داهات و نەوت هەبوو بەرچاومان ڕوون بوو، بەس ئێستا وانییە. ئەوە چل ڕۆژە لیستیان لەلایە نەیانتوانی وردبینی بکەن؟”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









