“سەڕەڕای ئەوەی مەسعود بارزانی ئێزدییەكان بە كوردانی ڕەسەن ناودەبات، بەڵام ئێزدییەكان داوادەكەن وەك نەتەوەيەكى سەربەخۆ بناسرێن”

هەڵاتنی هاووڵاتیانی ئێزیدی بەهۆی هێرشی داعشەوە، وێنە: رۆدی سەعید، رۆیتەرز
SNN-عەلی حەمە سەعید
“سەرەڕای ئەوەی سەرۆكی پارتی چەندین جار و لە چەندین بۆنەی جیاوازدا جەختی لەوەكردووەتەوە كە ئێزیدییەكان كوردی ڕەسەنن، بەڵام سەرۆكی فراكسیۆنی ئێزدییەكان لەپەرلەمانی عێراق بەواژی 182 پەرلەمانتار كە ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی كردووە، داوا دەكەن ئێزیدییەكان وەك نەتەوەیەكی سەربەخۆ بناسرێن و تێكەڵ بە هیچ نەتەوەیەكی دیكە نەكرێن.”
بەگوێرەی نوسراوێك كە لەلایەن ( نایف خەلەف) سەرۆكی فراكسیۆنی ئێزیدی لە پەرلەمانی عێراق ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمان كراوە و وێنەیەكی دەست SNNكەوتووە ئاماژە بەوەكراوە، بە پشت بەستن بە بڕگەكانی مادی( 61 )ی دەستوری عێراق و هەروەها بڕگەی ژمارە 13ی پەیڕەوەی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆساڵی 2018 هاوكات پشت بەستن بە مادەی ( 3 )ی دەستوری عێراقی كە تیادا ئەوەخراوەتەڕوو ” عێراق وڵاتێكی فەرەنەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبە و رٍێگە بەهەموو تاكێكی عێراق دەدات ئازاد بێت لە هەڵبژاردنی نەتەوەی خۆی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، داوا لەسەرۆكی پەرلەمان دەكەین كە لیژنەی یاسایی لە پەرلەمان عێراق ڕابسپێرن بۆ ئامادەكردنی ڕەشنوسی پرۆژەیاسایەكی تایبەت بە (نەتەوەی ئێزیدی) ئەوەش لەپێناو هێنانەكایەی دادپەوەری بۆ پێكهاتەی ئێزدییەكان و ئەو جینۆسایدەی لەسەردەستی داعش ڕووبەڕوویان بووەتەوە.
ئەو داواكارییەی سەرۆكی فراكسیۆنی ئێزیدییەكان لەپەرلەمانی عێراق لە كاتێكدایە كە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و بەرپرسانی باڵای دیكەی ئەو حزبە لە چەندین بۆنەدا ئەوەیان خستووەتەڕوو كە كوردی ڕەسەن ئێزیدییەكانن، هاوکات لە دەستوری عێراق تەنها كورد و عەرەب وەك نەتەوە ناسێندراون.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









