ناردنی پارەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەكان و رێكاری ناردنی مووچەی مانگی پێنج تەنها قسەن

پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ زۆرینەی كەناڵەڕاگەیاندنەكانی سەر بە دەستەڵاتی حكومەتی هەرێم ئەوەیان بڵاوكردەوە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەستكراوە بەڕێكارەكانی ناردنی پارەی مانگی پێنجی فەرمانبەران و هاوكات پارەی هێزە ئەمنییەكانیش بۆ مانگی چوار ڕەوانە دەكرێت، تەنها قسە بووە و هیچ ڕێكارێكار نەگیراوەتەبەر.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەسەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون تا ئەمڕۆش گرفتی ناردنی پارەی مانگی چواری هێزە ئەمنیەكان چارەسەر نەكراوە و هیچ وادەیەكیش دیاری نەكراوە بۆ ناردنی، هاوكات ئەوەشی كە دەوترێت دواكەوتنی پارەی ئەو هێزە ئەمنیانە پەیوەندی بە وردبینی هەیە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەروەها وەزارەتی داراییەوە، دوورە لەڕاستییەوە بەڵكوو ڕاستی بابەتەكە ئەوەیە كە ناوی كەسانی بیانی بەتایبەت سوری لە لیستی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگەدا هەیە و وەزیری داراییش ئامادەنییە پارە بدات بەوهێزانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تائەمڕۆ جگە لەوەی لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم بە شارستانی و سەربازییەوە ڕەوانە كراوە هیچیدیكە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەكراوە بۆ دەستكردن بە ناردنی پارەی مووچەی مانگی پێنج كە بەگوێرەی ئەو لیستەی ڕەوانەكراوە، چونكە دوای ناردنی لیست دەبێت لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عێراق و پاشانیش لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وردبینی بكرێت، بۆیە تا ئەمڕۆش هیچ ڕێكارێكی ناردنی پارە نەگیراوەتەبەر.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، پێدەچێت لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستبكریت بە وردبینیكردنی لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران و پێش جەژنی قوربان پارە ڕەوانە بكرێت بۆ فەرمانبەرانی شارستانی، بەڵام تا ئەمڕۆ هیچ بریارێك نییە بۆ ناردنی پارەی هێزە ئەمنییەكان.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









