
بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN-
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، سبەینێ لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ھەورە بروسکە و تاوە باران ئەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم لەناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان ئەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە سبەی یەکشەممە 9/6/2024 ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور ئەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ناوچەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین ھەندێک کات ھەورەبروسکە و تاوەباران چالاک ئەبێت لە ھەندێ شوێن و ناوچەی دیکەشدا بەدیارینەکراوی ئەگەری ھەورە بروسکە و نمە باران ئەبێت.
دەشڵێت:”رێژەی بارانی پێشبینیکراو 0.2 تا 5 ملم ، پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە، کاتەکانی دوای نیوەرۆ بای باشور چالاک ئەبێت بە خێرایی 15-35کم/ک ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم لەناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان ئەبێت .
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەی
ھەولێر 41 پلە
سلێمانی 39 پلە
دھۆک 37 پلە
ھەڵەبجە 41 پلە
کەرکوک 43 پلە
ئیدارەی گەرمیان 45 بۆ 46 پلە
ئیدارەی راپەرین 41 پلە
ئیدارەی سۆران 38 پلە
ئیدارەی زاخۆ 37 پلە
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









