بڕینى هێڵى ئینته‌رنێت زیانى ملیۆنان دۆلار له ئابوورى عێراق ده‌دات

ثضرِانى هيَلَى ئينتةرنيَت | فؤتؤ: helpdeskgeek
SNN
سه‌رۆكى ناوه‌ندى ستراتیجى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕینى ئینته‌رنێت به بیانووى تاقیكردنه‌وه‌كان پێشێلكردنى مافى به‌كاربه‌ره و ده‌شڵێت: “به ئه‌ندازه‌ى 0.5%ی كۆى داهاتى ناوخۆیی وڵات زیان به ئابوورى عێراق ده‌گه‌یه‌نێت”.
دوێنێ هه‌ینى، وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیه‌كانى عێراق رایگه‌یاند، “له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له سبه‌ى شه‌ممه‌وه هه‌فتانه له رۆژانى چوارشه‌ممه و شه‌ممه له كاتژمێر 6:00ى به‌یانى بۆ كاتژمێر 8:00ى به‌یانى هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت نابن تاوه‌كو رۆژى 2ى مانگى ته‌مووز، به‌مه‌به‌ستى رێگرى كردن له ئه‌نجامدانى گزى له تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى شه‌شى دواناوه‌ندیى”.
له‌باره‌ى زیانه ئابووریه‌كانى بڕینى هێڵى ئینته‌رنێت و پێشلكردنى مافى به‌كاربه‌ر، فازل غه‌راوى، سه‌رۆكى ناوه‌ندى ستراتیجى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق رایگه‌یاند، “له‌ڕووى ئابوورییه‌وه وه‌ستانى هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت له‌و واده‌یه‌ى كه دیاریكراوه به‌ڕێژه‌ى 0.5%ى داهاتى ناوخۆی عێراق زیان به ئابوورى وڵات ده‌گه‌یه‌نێت و به‌ڕێژه‌ى 20%ى داهاتیش زیان به كۆمپانیاكان ده‌گه‌یه‌نێت”.
به وته‌ى سه‌رۆكى ناوه‌ندى ستراتیجى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق، “كۆمپانیا و شوێنه بازرگانیه‌كان به‌هۆى وه‌ستانى هێڵه‌كانى ئینته‌رنێته‌وه زیانى ملیۆنان دۆلاریان پێده‌گات”.
فازل غه‌راوى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “پچڕانى ئینته‌رنێت مافى به‌كاربه‌ر پێشێلده‌كات، بۆیه پێویسته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و له‌برى ئه‌وه پشت به سیستمى چاودێریكردن له‌ڕێگه‌ى كامێراوه بگرێته‌به‌ر”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









