“سهۆكایهتى هه‌رێم مه‌رسومێكى نوێ بۆ واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رده‌كات”

به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
ئه‌ندامێكى تیمى میدیایی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشكرایده‌كات، ده‌رگاى خۆ پاڵاوتنى لیست و كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت: “تاوه‌كو ئێستا 10 پارت و دوو هاوپه‌یمانیه‌تى خۆیان تۆمار كردووه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ى حوزه‌یران، عیماد جه‌میل، ئه‌ندامى تیمى میدیایی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداو وتى: “ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ لیست و كاندید و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئێستا 10 پارت و دوو هاوپه‌یمانیه‌تى خۆیان تۆمار كردووه”.
وتیشى: “ئه‌مڕۆ كاندیدى پێكهاته‌كان ناوى خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن له كۆمسیۆن”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى تیمى میدیایی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “به زووترین كات سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم مه‌رسومێك ده‌رده‌كات بۆ دیاریكردنى واده‌یه‌كى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان”.
له‌باره‌ى ئاماده‌كارییه لۆجستیكییهكانهوه عیماد جه‌میل ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئه‌و 69 ملیاره‌ى بۆمان ته‌رخانكراوه پاره‌یه‌كى پێویسته و ده‌توانین كاره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان پێبهڕێوهبهرین”.
عیماد جه‌میل جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌باشى به‌ڕێوه‌ده‌چن”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









