
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى ڕوسیا | فۆتۆ: Thibault Camus/Reuters
SNN
سه‌رۆكى رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر دۆخێكى تایبه‌ت بێته‌پێشه‌وه و هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر سه‌روه‌رى خاكى رووسیا دروستبێت چه‌كى ئه‌تۆم به‌كارده‌هێنین، ده‌شڵێت: “پێموانیه پێویستمان به‌وه‌بێت له شه‌ڕى ئۆكرانیادا چه‌كى ئه‌تۆم به‌كاربهێنین”.
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى رووسیا له‌میانى به‌شداركردنى له كۆڕبه‌ندى ئابوورى سانت پترسبێرگر باسى ئه‌گه‌ره‌كانى به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى كرد له شه‌ڕى ئۆكرانیادا و وتى: “پێموانییه له شه‌ڕى ئۆكرانیادا هیچ هه‌لومه‌رجێك بێته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه چه‌كى ئه‌تۆمى به‌كاربهێنین، تاوه‌كو ئێستاش پێوستمان به‌و بابه‌ته نه‌بووه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى رووسیا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى هه‌لومه‌رجى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر رۆژێك بێت هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر سه‌روه‌رى خاكى رووسیا دروستبێت ئه‌وه دوودڵنابین له به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى”.
به وته‌ى پوتین، “بۆ ئه‌وه‌ى جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا سه‌ركه‌وتووبێت پێوستمان به چه‌كى ئه‌تۆمى نییه”.
سه‌رۆكى رووسیا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “له ئێستادا هیچ پێویستیه‌ك نابینێت بۆ به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌تۆم”.
له مانگى شوباتى ساڵى 2022ه‌وه رووسیا له جه‌نگدایه له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا و له‌و ماوه‌یه‌دا كریملن چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى كردووه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى رووسیا بكه‌ونه مه‌ترسیه‌وه.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
20كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









