له‌باره‌ى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان داواكارییه‌ك ئاراسته‌ى سوودانى كرا

محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌كاتى ئه‌نجامدانى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنیدا | فۆتۆ: نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كردووه به ئامانجى ئه‌وه‌ى فه‌رمان بكات به خه‌رجكردنى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌یه‌وه بۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند، “لە سۆنگەی هەستكردنمان بە بەرپرسیارێتی و نیگەرانیمان لە دواكەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بۆ ماوەی دوو مانگ، نامەیەكم ئاڕاستەی سەرۆكوەزیرانی عێراقی كردووە. له نامه‌كه‌دا ئەوەم خستووەتەڕوو كە سەرۆكوەزیرانی عێراق لە چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان، رۆڵێكی گەورەیان هەبوو، چونكه له‌سه‌رده‌مى فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌ودا دوای زیاتر لە 11 ساڵ ئاسۆی چارەسەركردنی ئەم قەیرانە قووڵە بەدەركەوت، بۆیە ئێستاش ئەوە لە ناوبراو چاوەڕوان دەكەین كە بتوانێت ئەو گرفتە چارەسەر بكات”.
به وته‌ى كاروان یاروه‌یس، “لە بەشێكی نامەكەیدا ئه‌وه‌ى بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق روونكردووه‌ته‌وه، كە پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەكانی ناوخۆ، چەندین ساڵە لەرووبەرووبوونەوەی زوڵم و ستەمی رژێمی لەناوچوو تا تێكشكاندنی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی وڵات و سەروماڵی هاووڵاتیان قوربانی ئەدەن، بەڵام بەداخەوە ماوه‌ى دوو مانگه مووچەیان وەرنەگرتوە، بۆیە پێویستە فەرمانێك بۆ خەرجكردنی مووچەكانیان بدرێت”.
نامه‌كه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌كاتێكدایه كه ماوەی زیاتر لە دوو مانگە مووچەی هێزە ئه‌منییه‌كانى هەرێم دابەش نەکراوە بەهۆی ڕەزامەند نەبوونی حکومەتی هەرێم بە ڕادەستکردنی ناوی هێزە ئه‌منییه‌كانى
بە لیست و ناو بە وەزارەتی دارایی عێراق. هاوكات، پاش دوو مانگ ئه‌مڕۆ هه‌ینى حكومه‌تى هه‌رێم رازى بوو ناوه‌كان راده‌ستى دیوانى چاودێرى دارایی بكات بۆ ئه‌وه‌ى وردبینى بكرێن.
حکومەتی هەرێم بەردەوام جەختی دەکردەوە لەوەی کە ڕادەستکردن ناو و لستی هێزە ئه‌منییه‌كانى مەترسی دروست دەکات لەسەر “ئاسایشی نیشتیمانی” بۆیە ئامادە نین لیست پێشکەش بکەن، بەڵام بە پێی ئەم نوسراوە بێت حکومەتی هەرێم ڕەزامەند بووە بە رادەستی ناو و تەواوی وردەکاری هێزە ئه‌منییه‌كان بە بەغدا.
مانگی شوباتی ئەمساڵ حکومەتی هەرێم کۆدی هێزە ئه‌منییه‌كانى ڕادەستی بەغداد کرد، هەرچەندە مووچەی مانگەکانی دوو و سێ بە کۆد لەلایەن عێراقەوە نێردرا، بەڵام مانگی چوار مووچە کێشەی تێکەوت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









