حكومهتى ههرێم رازى بوو لیستى مووچهى هێزه ئهمنییهكان رادهستى بهغدا بكات

مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكومهتى ههرێم لهكاتى پێشكهشكردنى وتارهكهى له پهرلهمان | فۆتۆ: ئهژى عومهر
SNN
بە پێی نوسراوێکی فەرمی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان كه واژووى ئومێد سهباح، سهرۆكى دیوانهكهى لهسهره، حكومهتى ههرێمى كوردستان رازى بووه كه و لیستی مووچەی هێزه ئهمنییهكان رادهستى دیوانى چاودێرى دارایی عێراق بكات.
لە نووسراوە فەرمیەکەدا کە واژوی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی پێوهیه و دهنگى ئهمریكا بڵاویكردووهتهوه، “حكومهتى ههرێم داوا دەکات هەریەکە لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، پێشمەرگە، یەکەکانی 70 و 80، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی، فەرماندەی بەرگریی و فریا کەوتن، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی نەوت و گاز لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کاری پێویست ئەنجامبدەن تایبەت بە ئامادەکردنی ناو و تەواوی وردەکاری لیستی مووچەکانیان و رادەستکردنی بە دیوانی چاودێری هەرێم و عێراق بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەی سەرجەم ئەو هێزانە”.
لە نوسراوەکەدا ئاماژه بهوهشكراوه،” ئامادەکردن و ناردنی لیستی مووچەی مانگی ئایاری ساڵی 2024 بە پێی لیستی فەرمی کە ناوی سیانی و مووچەی بنەڕەتی و تەواوی دەرماڵە و لێبڕینەکانی پێویست لە خۆبگرێت بۆ هەژمارکردنی مووچەی هەر کارمەندێک و ناردنیان بۆ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی و ئابوری، پاش وردبینی کردنیان لەلایەن یەکەکانی وردبینی ناوخۆ یاخود گەنجینەی تایبەتمەند بە هەر دام و دەزگایەک، کە پێشووتر بە شێوەی لیستی بە کۆد بۆیان نێردراوە.”
لە خاڵی دووەمی نوسراوەکەشدا داوا دەکات بە،”ئەنجامدانی هەماهەنگی تەواو و پێشکەشکردنی ئاسانکاری پێویست بۆ تیمەکانی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و فیدڕاڵ لە کاتی سەردانیان بۆ وردبینی ئەم با بەتە.”
ڕەزامەندی حکومەتی هەرێم بە ڕادەستکردنی ناو و لیستی مووچەی هێزە ئاسایشییەکان لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە مووچەی هێزە ئاسایشییەکانی هەرێم دابەش نەکراوە بەهۆی ڕەزامەند نەبوونی حکومەتی هەرێم بە ڕادەستکردنی ناوی هێزە ئاسایشییەکان بە لیست و ناو بە وەزارەتی دارایی عێراق.
حکومەتی هەرێم بەردەوام جەختی دەکردەوە لەوەی کە ڕادەستکردن ناو و لستی هێزە ئاسایشییەکان مەترسی دروست دەکات لەسەر “ئاسایشی نیشتیمانی” بۆیە ئامادە نین لیست پێشکەش بکەن، بەڵام بە پێی ئەم نوسراوە بێت حکومەتی هەرێم ڕەزامەند بووە بە ڕادەستی ناو و تەواوی وردەکاری هێزە ئاسایشییەکان بە بەغداد.
مانگی 2 ی ئەمساڵ حکومەتی هەرێم کۆدی هێزە ئاسایشییەکانی ڕادەستی بەغداد کرد، هەرچەندە مووچەی مانگەکانی دوو و سێ بە کۆد لەلایەن عێراقەوە نێردرا، بەڵام مانگی چوار مووچە کێشەی تێکەوت.
دهقى نووسراوهكه

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









