ئه‌مریكا له‌سه‌ر هێرشكردنه‌سه‌ر كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان له به‌غدا هاته‌ده‌نگ

ماتی‌و میله‌ر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AP
SNN
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به گوێى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق ناكه‌ن و ده‌شڵێت: “نیگه‌رانین له‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كارده‌كه‌ن”.
ماوه‌ى زیاتر له دوو هه‌فته‌یه به‌شێك له كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان و برانده‌كانى ئه‌و وڵاته له به‌غدا ده‌بنه ئامانجى گروپه چه‌كدارییه‌كان، بۆ نمونه له‌ماوه‌ى حه‌وت رۆژدا دوو جار به بۆمب و رومانه هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر یه‌كێك له لقه‌كانى خواردنگه‌ى (KFC) له شه‌قامى فه‌له‌ستین كه یه‌كێكه له برانده ئه‌مریكیه‌كان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى حوزه‌یران، ماتیۆ میله‌ر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئاسایی خۆیدا له‌باره‌ى بابه‌تى هێرشكردنه‌سه‌ر كۆمپانیا و برانده ئه‌مریكیه‌كان له عێراق وتى: “نیگه‌رانین له‌وه‌ى كه چه‌كداره‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له ده‌ره‌وه‌ى فه‌رمانى محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق كارده‌كه‌ن و گوێڕایه‌ڵى نابن”.
وتیشى: “ئه‌و چه‌كدارانه به‌شدارن له‌و ناسه‌قامگیرییه‌ى كه له عێراق و سوریا هه‌یه”.
به وته‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، “هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و شوێنه بازرگانیه‌كان زیان به سه‌روه‌رى خاكى عێراق و ئابوورییه‌كه‌شى ده‌گه‌یه‌نێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ماتی‌و میله‌ر باسى له‌وه‌شكرد، “به‌رده‌وامده‌بین له داواكارییه‌كانمان له حكومه‌تى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و لایه‌نانه بخاته‌ژێر چه‌ترى خۆى و ئه‌و كه‌سانه‌شى كه به‌رپرسن له هێرشه‌كان و سه‌رپێچى یاسا ده‌كه‌ن رووبه‌ڕووى سزا بكاته‌وه”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









