به‌هۆى تووشبوون به سكچوون و رشانه‌وه رۆژانه 200 منداڵ له سلێمانى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن
منداڵێكى نه‌خۆش له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى د. جەمال ئەحمەد رەشید تایبه‌ت به منداڵان له سلێمانى رایگه‌یاند، په‌تاى سكچوون و رشانه‌وه له‌نێو منداڵاندا له سلێمانى بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: “رۆژانە زیاتر لە 200 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى حوزه‌یران، کەیهان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕه‌شید كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌رى منداڵان له شارى سلێمانى رایگه‌یاند، “هه‌رچه‌نده هێشتا نه‌چووینه‌ته نێو وه‌رزى هاوین، به‌ڵام په‌تاى سكچوون و رشانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌نێو منداڵاندا بڵاوبووه‌ته‌وه”.
له‌باره‌ى ئاماره‌كانى تووشبوون به‌و په‌تایه له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕه‌شید ئاشكراى كرد، “رۆژانە زیاتر لە 200 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەکەمان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر، هاوكات زیاتر لە 70 منداڵیش داخڵی نەخۆشخانە دەکرێن به هه‌مان مه‌به‌ست”.
به وته‌ى کەیهان زاهیر، “يەکێک لە هۆکارەکانی سەرچاوەی بڵاوبونەوەی سکچون و رشانەوە ئاوی پیسە، بۆیه گرنگه دایك و باوكان ئاگادارى ئه‌و ئاوه‌بن كه منداڵه‌كه‌یان ده‌یخواته‌وه، رێگریشبكه‌ن له‌وه‌ى منداڵه‌كانیان خواردنى سه‌ر عه‌ره‌بانه و ده‌ستگێڕه‌كان بخۆن”.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕه‌شید ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “پێویستیان به گرتنه‌به‌رى رێكارى نوێیه، به مه‌به‌ستى رێگرى كردن له زیاتر بڵاوبووه‌ته‌وه‌ى په‌تاكه و كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى سه‌ردانیكه‌ران”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









