مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین

SNN
لە دژی دواخستنی ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا و بۆ رەتکردنەوەی هەژماری من و دواخستنی تەوتین لە رێگەی بانکەکانی حکومەتی فیدڕاڵی، دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیرانی 2024 لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، “کابینەی نۆیەم نایەوێت بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ بکات، بەردەوام کات دەکوژێت و گوێ بە چۆنێتی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان نادات، ئەم کابینەیە لە پێناو مانەوەی خۆیدا خەریکی داتاشینی دوژمنی وەهمییە و بە درێژایی تەمەنی ئەم کابینەیە نەیانتوانیوە تەنیا یەک جار لە کاتی خۆیدا مووچە دابەش بکەن و تەنیا خەریکی بەرپاکردنی جەنگی دەرونیبوون لەگەڵ فەرمانبەراندا”.
باسیان لەوەشکرد، “ئەم کابینەیە وەستای قسان و کۆڵەواری دەستان بووە و نایەوێت لە کاتی خۆیدا لیستی مووچەش بۆ بەغدا بنێرێت، ئەگینا عێراق ئامادەیە پێش جەژن مووچەی هەردوو مانگەکانی پێنج و شەش رەوانە بکات”.
دەستەکە هۆشداری بە حکومەتی هەرێم و وەزیری دارایی دا کە لەو دواخستنە مەبەستدارەی ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا بێدەنگ نابن و کاردانەوەی توندیان دەبێت و بەم زووانە خۆپیشاندان ساز دەکەن “لە دژی دواخستنی ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا، لە دژی “هەژماری ئەوان” و دواخستنی تەوتین و رازی نەبوونیان بە “هەندێک بانکی گوماناوی” و جەختکردنەوە لە سەر تەوتین لە رێگەی بانکەکانی رەشید و رافیدەین”.
جەختیشییان کردەوە، کە “دواکەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمدایە و دەیان هەزار ناو و کۆدی وەهمی خزاندووەتە ناو لیستەکانیان و ئاماد نییە لیستەکانیان بە پوخستی رەوانەی بەغدا بکات”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









