وردەكاری دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەخرێتەڕوو

گەنم و بنەتۆو
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات وەزارەتی بازرگانی عێراق لە قۆناغی یەكەمدا بڕی شەش ملیار دیناری خستووەتە سەر ژمارە حسابی حكومەتی هەرێم بەمەبەستی كڕینەوەی گەنمی جوتیاران لەو بڕەش سێ ملیاری بۆ سلێمانی و سێ ملیاریشی بۆ هەولێر دەبێت، هاوكات ئەمساڵ 700 هەزار تۆن گەنم وەردەگرێت و بۆ هەر تۆنێكیش بڕی 850 هەزار دینار دیاریكراوە.
غەریب ئەحمەد ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەSNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ دەستپێكی وەرگرتنی گەنم، لەرێگەی سایلۆكانەوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی پارە بەسەر جوتیاراندا، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی بازرگانی حكومەتی بەغدا بڕی شەش ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێم كردووە بەمەبەستی كڕینی گەنمی جوتیارانی هەرێم، لەو بڕەپارەیەش سێ ملیار دینار بۆ سلێمانی وسێ ملیاریش بۆ هەولێردەبێت و ناردنی پارەش بەردەوامی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ هەر جوتیارێك گەنمەكەی گەیاندە سایلۆکان و چەكی پارەی وەرگرت، دەتوانێت بچێتە بانك و پارەكەی وەربگرێت، ئەم پڕۆسەیەی ناردنی پاری بەغدا بۆ گەنم بەردەوامی دەبێت تا تەواوی ئەو بڕەی دیاریكراوە لە جوتیاران وەردەگیرێت و نرخی وەرگرتنی تۆنێك گەنم 850 هەزار دینارە.
بەگوێرەی ڕێككەوتنی نێوان وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەم ساڵ بڕی 700 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت لەو بڕەش و پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بڕی 282هەزار و 660تۆنیان بۆ دیاریكراوە، هاوكات لە پارێزگای دهۆكیش بڕی 189 هەزار تۆن وەردەگیرێت لە پارێزگای هەولێریش 282 هەزار تۆن گەنم وەردەگیرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









