سەرۆك وەزیرانی عێراق وەڵامی داواكاری پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەداتەوە لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان

0
326
کاروان یاروەیس

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی لەدووڕۆژی ڕابردوودا پەرلەمانتارێكی كورد لە فراكسیۆنی یەكێتی نامەیەكی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردوو تیایدا داوای كردبوو كە دەستەڵاتەكانی بەكار بهینێت و فەرمان بكات بە خەرجكردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەوەڵامی داواكاری ئەو پەرلەمانتارە جەخت لەچارەسەركردنی ئەو گرفتە دەكاتەوە.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی رۆژی پێنچ شەمەی رابردوو، نامەیەكم سەبارەت بەدواكەوتنی مووچەی پێشمەرگەو هێزەكانی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش و پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەر ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد، لەرێگای نووسینگەی سەرۆك وەزیرانەوە نامەكە گەیەندرایە ناوبراو، هاوكات هەر لەلایەن نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە وەڵامی نامەكەمان بەدەست گەیشت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەوەڵامی داواكارییەكەی ئێمە كە ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراقمان كردووە بە چارەسەركردنی گرفتی مووچەی هێزە ئەمنییەكان و دەركردنی فەرمانێك بۆ خەرجكردنی ئەو مووچانە، سەرۆك وەزیرانی عێراق دڵنیای كردنیەوە كە كێشەكە چارەسەر دەكات، بەجۆرێك ئەنجومەنی ئاسایش كە دامەزراوەیەكی هەستیارە بەكۆد ناوەكانیان بنێردرێت و پێشمەرگەو ناوخۆ و لیستەكانی تر بەناو بنێردرێن.

ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، . هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر ئەوە رێككەوتوون كە سبەی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەریم وردبینی لە لیستەكان بەناوەوە تەواو بكەن و هەر لەم هەفتەیەدا مووچەكانیان خەرج دەكرێت و گرفتی دواكەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش بۆ مانگەكانی داهاتوو چارەسەر دەكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this