لێدوانى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان

بۆرییه‌كى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت | فۆتۆ: Kayrros
SNN
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دانوستان لەگەڵ تورکیا دەکەين بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هه‌رێمى كوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانەوە، ده‌شڵێت: “هیوامان وایه هه‌نارده‌ى نه‌وت زیاتر بكه‌ین”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ى حوزه‌یران، حه‌یان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له نوێترین لێدوانى میدیایدا به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “خوازیارین هه‌نارده‌ى نه‌وت زیادبكه‌ین و پلانمان هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا دانووستان بكه‌ین به‌مه‌به‌ستى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه”.
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى ته‌رخانكرد بۆ باسكردن له به‌رهه‌مى نه‌وتى عێراق و وتى: “رۆژانە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێندرێت، به‌ڵام 3 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل هه‌نارده ده‌كات”.
له‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانكردن له غازدا وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌ى خسته‌ڕو، “رۆژانە یەک ملیار پێ سێجا غاز دەسووتێت. له‌به‌رامبه‌ریشدا یەک ملیار و 900 ملیۆن پێ سێجا غاز به‌رهه‌مدێت. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه رێژه‌ى وه‌به‌رهێنانى غاز به قه‌باره‌ى 63% بەرزبووەتەوە”.
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، یەدەگی غازى عێراق بە 140 تریلیۆن پێ سێجا مەزەندە دەکرێت، به وته‌ى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق، “تاوه‌كو ساڵى 2030 سووتانى غازى هاوەڵ كۆتایی دێت و وه‌به‌رهێنانى تێدا ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه چیتر عێراق پێویستى به هاورده‌كردنى غاز نه‌بێت”.

له‌باره‌ى به‌رهه‌مهێنانى به‌نزین كه له ئێستادا حكومه‌تى عێراق پلانى ئه‌وه‌ى هه‌یه هاورده‌كردنى كۆتایی پێبهێنێت، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق وتى: “عێراق رۆژانه 28 ملیۆن لیتر بەنزین به‌كارده‌هێنێت، له‌كاتێكدا رێژه‌ى به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى 21 ملیۆن لیترە، ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه 50%ى بەنزین بە نرخى پاڵپشتیکراو دابینده‌كرێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021