پارتی بەفەرمی خۆی تۆماركرد بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان

لۆگۆی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ى حوزه‌یران، پارتی دیموكراتی كوردستان بەفەرمی خۆی تۆمار كردوه لە كۆمیسیۆن بەمەبەستی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق له‌و باره‌یه‌وه بە SNNی راگەیاند، “ئەمڕۆ بەشێوەیەكی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك لایەنێكی سیاسی لە فەرمانگەی كاروباری پارت و لایەن و رێكخراوە سیاسیەكان ناوی خۆیان تۆماركرد بۆ ئەوەی بەشداری بكەن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان”.
ئەو خۆتۆماركردنەی پارتی لەكاتێكدایە كە وابڕیاربوو سبەی 10ى حوزه‌یران هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی بەشدارینەكردنی پارتی و هاوكات بە فەرمانێكی وەلائی دادگای فیدراڵی كه له‌سه‌ر سكاڵایه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى، جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌رچوو، كارەكانی كۆمسیۆن راگیرابوون، دواتر كارەكانی كۆمسیۆن دەستپێكردەوە ئەوەش دوای یەكلاكدرنەوەی چەند سكاڵایەكی تایبەت بە كورسی كۆتاكان و بازنەكانی هەڵبژاردن.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕۆژی 5ى ئه‌یلولى پێشنیار كردووە بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام تائێستا لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمەوە وەڵامی كۆمیسیۆن نەدراوەتەوە بە دیاریكردنی ڕۆژێك بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، دوێنێ عیماد جه‌میل، ئه‌ندامى تیمى میدیایی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاند، “به‌زووترین كات سه‌رۆكى هه‌رێم مه‌رسومێكى نوێ بۆ دیاریكردنى واده‌یه‌كى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رده‌كات”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









