
گۆڕینه‌وه‌ى دۆلار به دینار | فۆتۆ: The IQD Team
SNN – عەلی حەمە سەعید
شاره‌زایه‌كى ئابوورى رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار تاوه‌كو جه‌ژنى قوربان زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه، به‌ڵام دواى ئه‌وه ده‌ستبه دابه‌زین ده‌كات، ده‌شڵێت: “بەرزبوونەوەكه پەیوەندی بە كەمبوونەوەی حەواڵە و زۆری خواسته‌وه هه‌یه له‌سه‌ر دۆلار”.
ماوەی چەند رۆژێكە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك هەفتەی رابردوو نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 144 هەزار و 500 تا 145 هەزار دینار، دینار، بەڵام ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ى حوزه‌یران، نرخى 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە زیاتر لە 146 هەزار و 500 دینارى عێراقى.
له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار، پشتیوان محەمەد، شارەزا لە ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەكان و خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆری دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە SNNی راگه‌یاند، “هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بە كەمبوونەوەی ئەو حەواڵه‌یه‌وه هەیە كە لە دوبەی و وڵاتی چینه‌وە بۆ عێراق دەكرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو ماستەركارتانەی كە دیناریان تێدایە و لە دوبەی دەكرێن بە دۆلار بەراورد بە هەفتەی رابردوو كەمتر ئاڵ‌وگۆڕیان پێدەكرێت، بەجۆرێك ئەگەر پێشتر بانكێك رۆژانە 50 ملیۆن دۆلاری حەواڵە بكردایە ئێستا كەمبووه‌ته‌وه بۆ 20 ملیۆن دۆلار، ئەوەش كاریگەری هەیە لەسەر بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار”.
ئەو شارەزایەی بواری ئاڵووگۆڕی دراو ئەوەشی خستەڕوو، “هۆكارێكی دیكەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بەهاتنی جەژنی قوربانەوە هەیە، چونكە زۆرێك لە بازرگانەكان چاوەڕێناكەن لە سەكۆی ئەلكیترۆنییەوە دۆلار حەواڵە بكەن، بەڵكو بەشێوەی كاش لە بازاڕدا دەیكرن، ئەوەش خواستی لەسەر دۆلار زیاد كردووە و نرخەكەی بەرز كردووەتەوە”.
به وته‌ى پشتیوان محەمەد، “تاوه‌كو جه‌ژنى قوربان نرخى دۆلار به به‌رزى ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام دواى جه‌ژن داده‌به‌زێت بۆ 145 هه‌زار دینار”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









