قوباد تاڵهبانى لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین کۆبووەوە

كۆبوونهوهى قوباد تاڵهبانى لهگهڵ ئهنجوومهنى زانكۆى ڕاپهڕین | فۆتۆ: ئهژى عومهر
SNN
جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم لە رۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی راپەڕین، بە ئامادەبوونی ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دکتۆرە پەیمان رەمەزان ئەحمەد، سەرۆکی زانکۆی راپەڕین، لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئهمڕۆ دووشهممه 10ى حوزهیران بەڕێوەچوو، سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین باسیان لە کەموکوڕییەکانی زانکۆکە کرد و رۆئیای خۆیان بۆ بەرەوپێشبردنی خوێندنی باڵا لە دەڤەری راپەڕین خستەڕوو.
دواتر جێگری سهرۆكى حكومهتى ههرێم بە ئاماژەدان بە گرنگیی زانکۆ لە داڕشتنی پلان و سیاسەت لە کەرتە جیاوازەکاندا، جەختی کردەوە کە دەبێت زانکۆی راپەڕین رۆڵی بنەڕەتی ببینێت لە گەشەپێدانی ناوچەکە لە بوارە جیاوازەکاندا. هەر لەم چوارچێوەیەشدا پشتگیری تەواوی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکانی زانکۆ دەربڕی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی باسی لەوە کرد، “دەبێت زانکۆکان خۆیان لەگەڵ بازاڕدا بگونجێنن و زانیاری و داتای ورد کۆبکەنەوە لەسەر پێویستییەکانی بازاڕی کار، بۆ ئەوەی هێزی کاری شارەزا بۆ بازاڕی کار پەروەردە بکەن”.
لە تەوەرێکی دیکەدا جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بەوەی دەڤەری راپەڕین ناوچەیەکی شیاو و بەپیتە بۆ کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و پیشەسازی خۆراک، جەختی کردەوە کە پێویستە زانکۆی راپەڕین پلانی تۆکمە دابنێت بۆ پەروەردەکردنی هێزی کاری شارەزا بۆ گەشەپێدانی ئەو کەرتانە لە ناوچەکەدا و هاوکاتیش بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەو بوارانە و بوارەکانی دیکەشدا یارمەتیدەری حکومەت و کەرتی تایبەت بێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









