“پارتى دڵنیایه‌ له‌وه‌ى ناتوانێت له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كورسى بهێنێت”

0
741
لۆگۆى پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی تێبینی لەسەر كارەكانی كۆمسیۆن هەبوو لەكاتێكدا هەر هه‌رئەو كۆمسیۆنەبوو كە پاكترین پرۆسەی هەڵبژاردنی بۆ پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەڕیوەبرد.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 9ى حوزه‌یران، جومانه‌ غه‌لاى، وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاند، “پارتى دیموكراتى كوردستان خۆى تۆمار كردووه‌ بۆ به‌شداریى كردن له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان”، ئه‌م دواكه‌وتنه‌ش له‌ خۆتۆماركردندا به‌ بۆچوونى چاودێران رێگایه‌ك بوو كه‌ پارتى دیموكراتى كوردستان گرتیه‌به‌ر به‌ ئامانجى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.

له‌و باره‌یه‌وه‌، دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی رایگەیاند، “دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا كاریگەری خراپی جێهێشتووە، چونكە قەوارەی هەرێم لەبەرچاوی كۆمەڵگای نیودەوڵەتی. هاوكات رێكخراوە بیانییەكانیش هەرێمی كوردستان بەچاوێكی دیكە سەیردەكرێت. لەكاتێكدا حكومەتی هەرێم كاربەڕێكەرە و پەرلەمان نەماوە و ئەنجوومەنی پارێزگاكان نەماون كۆمسیۆن هەڵوەشاوەتەوە”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى یاسایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “تاوه‌كوئێستا سێ‌ جار مەرسومی سەرۆكایەتی هەرێم دەرچووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام دواخراوە و ناشزانرێت كەی مەرسومی دیكە دەردەكرێت، بۆیە هەموو ئەم دواخستنانەی هەڵبژاردن قەیرانەكان زیاتر قوڵدەكاتەوە ناتەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم زیاتردەكات و تێڕوانینی جیهانیش بۆ ئەزموونی هەریمی كوردستان لاوازدەكات و دواجار لە زیانی قەوارەی هەرێمی كوردستانە”.

دارا سێكانیانى پێیوایه‌، “پارتى كۆمه‌ڵێك داواكارى هه‌یه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ى هه‌ڵبژاردن كه‌ دڵنیایه‌ سه‌رناگرن”، له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: “پارتی تێبینی لەسەر كارەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق هەبوو لەكاتێكدا هەر ئەو كۆمسیۆنە بوو كە پاكترین پرۆسەی هەڵبژاردنی بۆ پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەڕێوەبرد لەوكاتەدا تێبینی نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا داوای زیادكردنی كورسی پارێزگای هەڵەبجە دەكەن لەكاتێكدا بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان هەڵەبجە كەمتر لەسێ‌ كورسی بەردەكەوێت و ئەوداواكاریەشی جێبەجێنەكرا. پارتی لەوەدڵنیایە كە ناتوانێت لەو پارێزگایە كورسی بەدەستبهێنێت بۆیە داوای زیادكردنی ژمارەی كورسییەكانی دەكرد”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this