“پارتی پێشتر لەرێگەی لیستی كەسانی مردوو دیزاینی پێشوەختەی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی دەكرد”

لوقمان وەردی فۆتۆ: SNN
عەلی حەمەسەعید-SNN
ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات “دواخستنی هەڵبژاردن لەسەر داوای پارتی ستەمێك بوو لە پرۆسەی دیموكراسی كرا، دواجاریش دەركەوت كە پارتی لەهەڵبژاردن دەترسا، هاوكات پارتی پێشتر لەرێگەی لیستی كەسانی مردوو دووبارە دیزاینی پێشوەختەی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی دەكرد”.
لوقمان وەردی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لەسەرەتاوە دژایەتی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەربڕیوە، بۆ ئەوەش كۆمەڵێك پاساوی نابەجێی دەهێنایەوە كە هیچ كام لەو پاساوانە لەجێی خی نەبوون، بەڵام لەڕاستیدا داواكاری پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن ترسانی ئەو حزبە بوو لە دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن بەوەی كە دەنگەكانی كەمدەكات و بواری ساختەكاری كەمدبێتەوە بۆ زیادكردنی دەنگەكانی.
ئاماژەی بەوەشكرد، دژایەتی كردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دژایەتی كردنی خواستی شەقام و زۆربەی خەڵكی كوردستان و قەوارەی هەرێمی كوردستان بوو، لەگەڵ ئەوەشدا پارتی پێشتر لەرێگەی لیستی كەسانی مردوو دووبارە دیزاینی پێشوەختەی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی دەكرد كە لەبەرژەوەندی خۆیدابوو.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە هەر لەسەرەتاوە خوازیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن بووین، هەمیشە ساز و ئامادەین بۆئەنجامدانی هەڵبژاردنیش و هیچ خواستێكمان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نیە و نەبووە، چونكە ئەوە خواستی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانە كە هەڵبژاردن بكرێت و هەرێمی كوردستان پێویستی بە چاكسازیی هەیە و چەندین ساڵە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەدەست ئەو زۆرینە دەستكردە موزەیەفەوە دەناڵێنێت كە پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان دروستی كردبوو.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









