“پارتی ناچاركرا بە دۆڕاوی بەشداری هەڵبژاردن بكات و ئەوەی داوایكرد بۆی جێبەجێنەكرا”

ئاراس محەمەد ئاغا
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات دەمێكە پارتی لەگەڵ ئەوەبوو، كە هەڵبژاردن لەهەرێمی كوردستان بەڕێوەنەچێت و لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەترسا، بەڵام بۆ ئەوە یەكێتی تۆمەتبار دەكرد، تادواجار لەژیرفشاری ناوخۆیی و دەرەكی پارتی ناچاركرا بە دۆڕاوی بەشداری هەڵبژاردن بكات.
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەمێژبوو یەكێتی داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی شەفاف و دوور لە دەستوەردانی حزبی و ساختەكاری دەكرد و هاوكات داواشی دەكرد هەمواری ئەو یاسایە بكرێت كە بەبێ هەڵبژاردن پارتی بكاتە خاوەنی 11 كورسی پەرلەمان، بەڵام پارتی هەمیشە ڕێگربوو لەهەوڵەكانی یەكێتی و بۆخۆی نەیدەویست هەڵبژردن بەڕێوەبچێت بەڵام یەكێتی تۆمەتبار دەكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشدارینەكردن لەهەڵبژاردن سەلمێنەری ئەو ڕاستییە بووكە پارتی لە هەڵبژاردن دەترسێت و نایەوێت بەچاوی خۆی سەركەوتنەكانی یەكێتی ببینێت كە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بەدەستی دەهێنێت، چونكە ئەم هەڵبژاردنەی بەڕێوەدەچێت لەلایەن كۆمیسیۆنی بالای هەڵبژردنەكانی عێراق سەرپەرشتی دەكرێت ئەوەش بەدڵی پارتی نییە و ڕێگەی پێنادرێت ساختەكاری ئەنجام بدات، وەك ئەوەی لە كەركوك و موسڵ بینیمان یەكێتی چ سەركەوتنێكی بەدەستهێنان لەدواین هەڵبژردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا كە لەژێرفشاری ناوخۆیی و دەرەكی پارتی ناچاركراوە بەشداری بكات لە پرۆسەی هەڵبژاردن، جارێكی دیكە دۆڕانی پارتی دووپاتدەكاتەوە چونكە ئەو بیانووانەی كە پارتی هەیبوو بۆ بەشدارینەكردن لەهەڵبژاردن هیچی جێبەجێنەكراو و دواجار ناچاركرا بێتەوە ناو پرۆسەكە بەڵام بەدۆڕاوی.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









