به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما و پچڕانى كاره‌با به‌ڕێژه‌ى 30% تووندوتیژى خێزانى زیادده‌كات له عێرق

كه‌سێك كه تووندوتیژى به‌رامبه‌ر كراوه | فۆتۆ: MUNDO
SNN
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر زیادبوونى رێژه‌ى تووندوتیژى له مانگه گه‌رمه‌كاندا كراوه، له مانگه‌كانى حوزه‌یران، ته‌مووز و ئاب به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما و پچڕانى كاره‌باوه رێژه‌ى تووندوتیژى خێزانى 30% زیادده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ى حوزه‌یران، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ له پارێزگاى دیاله رایگه‌یاند، “له مانگه‌كانى حوزه‌یران، ته‌مووز و ئاب كه پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه و رێژه‌ى پێدانى كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنى پشووى هاوین كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى خێزان له ماڵه‌وه ده‌بن فشارى ده‌روونى له‌سه‌ر تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه زیاتر ده‌بێت”.
وتیشى: “هه‌موو ئه‌مانه هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ى كه كێشه خێزانییه‌كان زیاد ببن، پاشان بگۆڕێن بۆ تووندوتیژى خێزانى”.
به وته‌ى، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ له پارێزگاى دیاله، “له ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌نجامیانداوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، “له مانگه گه‌رمه‌كاندا رێژه‌ى تووندوتیژى خێزانى 30% زیادده‌كات”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، عه‌بدولوه‌هاب قه‌یسى، توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ڵێت: “عێراقیه‌كان تاكێكى زۆر ئارامگرن، ده‌نا له كه‌شێكدا كه پله‌ى گه‌رمى 50 پله‌ى سیلیزى بێت و كاره‌با نه‌بێت مرۆڤ چۆن هه‌ستده‌كات؟! له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوونى كاره‌با و هه‌ژارى و به‌رزى پله‌كانى گه‌رما فشاره ده‌روونییه‌كان زیادده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆكارى دروستبوونى كێشه‌ى خێزانى”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









