ناوهڕۆكى كۆبوونهوهى بافڵ جهلال تاڵهبانى و عهلى باقرى

كۆبوونهوهى بافڵ جهلال تاڵهبانى و عهلى باقرى له دهباشان | فۆتۆ: نووسینگهى رۆژنامهوانى سهرۆكى یهكێتى
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی کرد لە عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەفدێکی باڵای یاوەری .
لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگیی و کاری هاوبەش کرایەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەردەوامیی هەماهەنگی و دیالۆگی جدیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ بەئامانجی چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور دووپاتکرایەوە بەشێوەیەک دادپەروەری و هاوبەشیی راستەقینە رەچاوبکرێت.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتایبەت لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد کە مێژوویەکی دێرینی هەیە، خواستی یەکێتیشی بۆ گەشەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندی و هاریکارییەکان دووپاتکردەوە بەشێوەیەک لەخزمەت بەرژەوەندییە گشتییەکان و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکاندا بێت.
لای خۆیەوە عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سوپاسگوزاریی گەل و وڵاتەکەی بە سەرۆکی یەکێتیی و هەرێمی کوردستان گەیاند لەبەرامبەر هاوخەمی و بەشدارییان لە پرسەی ئیبراهیم رەئیسی و یاوەرانی. هەروەها بەردەوامیی پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە، جگەلەوەی رۆڵ و کاریگەریی یەکێتیی لەناوچەکە بەرزنرخاند و ئاماژەی بەوەکرد، “کۆماری ئیسلامیی ئێران بە رێزەوە لە رۆڵی سەرۆک مام جەلال دەڕوانێت لە بونیادنانی عیراقی نوێ و پەیوەندیی دۆستانەمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە ئێمە پابەندین پێوەی، بەردەوامیی راوێژ و هەماهەنگییەکانی نێوانیشمان لەبوارە جیاوازەکاندا فاکتەرە بۆ پاراستنی سەقامگیری و گەشەپێدانی ناوچەکە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









