بەڵگەنامە نهێنییەکان ئاشکرا دەکرێن “ئیسڕائیل لە جەنگی ئێران عێراق، هاوکاری ئێرانی کردووە”

0
508

SNN

رۆژنامەی “ئۆرشەلیم پۆستی”ی نیمچە فەرمی ئیسڕائیل لە راپۆرتێکی خۆیدا، بە چەندین بەڵگە، زانیاری لەسەر ئەو هاوکارییە سەربازیانە بڵاودەکاتەوە کە ئیسڕائیل لە جەنگی 8 ساڵەی ئێران عێراقدا، هاوکاریی وڵاتی ئێرانی کردووە.

رۆژنامەکە لە راپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، هاوکارییەکانی ئیسڕائیل بۆ ئێران بریتیبوون لە هاوکاری لە پێدانی زانیاری هەواڵگری و جوڵەی هێزەکانی عێراق لە هێڵەکانی پێشەوە، لەگەڵ پێدانی فرۆکەی جەنگی و تانک و چەکی دژە تانک و تفەنگ و زانیاری و راهێنانی سوپای پاسداران لەو کاتەدا.

رۆژنامەکە ئەوەش رووندەکاتەوە، لەبەر ئەوەی وڵاتی ئیسڕائیل لەو کاتەدا لەلایەن سەرجەم وڵاتانی عەرەبییەوە ئابڵۆقەی توندی خرابوویەسەر و بەتایبەتی کە هیچ وڵاتێکیان ئامادە نەبوون نەوتی پێبفرۆشێت، بۆیە باشترین وڵات لەو کاتەدا کە دژە عەرەب و بەتایبەت عێراق بوون وڵاتی ئێران بوون کە نەوتیان لێ بکرێت، هەر بۆیە ئەویش بە چەکی نوێ و زانیاری سەربازی هاوکاری ئێرانی دەکرد.

هەر لە راپۆرتەکەیدا رۆژنامەکە ئەوە رووندەکاتەوە، تەنانەت لە ساڵی 1981دا و لەکاتی تەقاندنەوەی وێستگەی ئەتۆمی “تەمووز”، لە عێراق دەزگای ئیتڵاعاتی ئێرانی، دێنە نێو عێراق و راپۆرتی ورد لەسەر وێستگەکە کۆدەکەنەوە و دەیدەنە وڵاتی ئیسڕائیل و وڵاتی ئیسڕائیلیش لە ئۆپراسیۆنی “ئۆپێرادا” لە ساڵی 1981 وێستگە ئەتۆمییەکەی عێراق بۆردومان دەکەن و تەختی زەوی دەکەن.

دەشڵێت: لەو کاتەدا سوپای پاسدارانی ئێران، بەشێکی زۆری چەکەکانیان ئەمریکی بوون و کە لە دوای رووخانی رژێمی شای ئێران دەستیانکەوتبوو، ئەم چەکانە پێویستیان بە پارچەی یەدەگ و چاکردنەوەی ئەمریکی بوو، لەوکاتانەشدا ئەمریکا پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا نەبوو، ئامادەش نەبوو هیچ هاوکارییەکیان بکات، بۆیە وڵاتی ئیسڕائیل دووبارە هەستا بە پەیدا کردنی تەواوی پارچەی یەدەگی چەک و تانک و فرۆکە ئەمریکییەکان بۆ وڵاتی ئێران.

رۆژنامەکە لە راپۆرتەکەیدا بە راشکاوانە دەڵێت، کە وڵاتی ئیسڕائیل حەزی بەوە دەکرد کە ئێران بەهێزبێت و بە بەهێزی بمێنێتەوە، بۆ راگرتنی باڵانسێک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بوونی بەربەستێک لە بەرامبەر هێز و دەسەڵاتی سەدام حسێن، کە ئیسڕائیل لەو کاتەدا بە گەورەترین و مەترسیدارتین دوژمی خۆی دەزانی.

رۆژنامەکە دەشڵێت، ئیسڕائیل لە ساڵی 1980وە وەک یەکەم وڵات دەستی هاوکاری بۆ ئێران راکێشا لە جەنگەکەی دژی عێراق و هەر لەو ساڵەشدا 16 فرۆکەی جەنگی “فانتۆم ئێف 4″ی ئەمریکیان پێدەدەن، ئەمەش وا دەکات لە ساڵی 1983دا پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسڕائیل بە تەواوەتی گرژی تێبکەوێت و ئەمریکا بە هەموو جۆرێک رەتی دەکاتەوە کە چەکی ئەمریکی بدرێتە وڵاتی ئێران لە رێگەی ئیسڕائیلەوە، بۆیە هەر لەو ساڵەدا نوسینگەی پەیوەندییەکانی ئیسڕائیل لە واشنتنەوە دەگوازرێتەوە بۆ لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و لە وڵاتەوە چەک دەنێرێت بۆ ئێران تا لە جەنگەکەی بەرامبەر عێراق بەردەوامی هەبێت.

رۆژنامەکە لە کۆتایی راپۆرتەکەیدا، ئەوەش رووندەکاتەوە، هاوکارییەکانی ئیسڕائیل بۆ ئێران لە جەنگی 8 ساڵەی ئێران عێراق ساڵی بە 600 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، دواتریش کە جەنگی ئێران عێراق کۆتایی هات، ئێران دەیویست ئیسڕائیل لە هاوکارییە سەربازی و هەواڵگرییەکانی بۆ ئێران بەردەوامبێت، بەڵام ئیسڕائیل کۆتایی بە هاوکارییەکانی هێنا، ئەمەش وای کرد ئێران راستەوخۆو لە ساڵی 1989وە ئێران وەک دوژمنی خۆی و فەڵەستین بناسێنێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this