لەبارەی هەبوونی بارەگای حەماس لە بەغدا روونکردنەوە دەدرێت

SNN
حكومەتی عێراق، دەنگۆی گواستنەوەی بارەگای سەركردایەتی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی بۆ بەغدای پایتەخت رەتکردەوە، کە ماوەیەكە لە میدیا ناوخۆیی و جیهانیەكان باس دەكرێت.
ماڵپەڕی شەرقلئەوسەت لێدوانێکی فادی شەممەری، راوێژكاری سیاسی سەرۆكوەزیرانی عێراقی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، كردنەوەی هیچ بارەگایەكی فەرمی حەماس لە بەغدا بوونی نییە وەك ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكرێت، هاوکات هیچ داواكارییەكیشیان پێنەگەیشتووە لەبارەی گواستنەوەی سەركردەكانی بزوتنەوەی حەماس یان كردنەوەی نوسینگەیەكی فەرمی لە عێراق.
رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەكی تری نزیك لە حكومەتی عێراق رایگەیاندووە: گواستنەوەی سەركردەكانی حەماس(خالید میشعەل و ئیسماعیل هەنیە) بۆ بەغدا زۆر دوورە لە راستییەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، حەماس داوای لە حكومەتی عێراق نەكردووە نوسینگە بكاتەوە یان بارەگاكانی بۆ بەغدا بگوازێتەوە، هەموو ئەو قسانەشی لەوبارەیەوە دەكرێن دورن لە راستیەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژنامەی زە ناشیۆناڵی ئەمریكی راپۆرتێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردبوو، مانگی رابردوو ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی بزوتنەوەی حەماس و نوێنەرانی هەردوو حكومەتی عێراق و ئێران گفتوگۆیان كردووە لەبارەی گواستنەوەی بارەگا و سەركردەكانی ئەو بزوتنەوەیە بۆ بەغدا.
لەلایەکی تریشەوە لە میدیاکانی عێراق وابڵاوکرابووەوە، نوسینگەی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی بزوتنەوەی حەماس لە بەغدای پایتەختی عێراق بە رەزامەندی فەرمی حكومەتی عێراق كراوەتەوە و حەماس لە بەغدا نوسینگەی هەیە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









