لە هەولێر گرفتی كەم ئاوی بەردەوامە و ئیدارەی شارەكەش بەڵێنەكانی جێبەجێنەكردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین زۆربەی گەڕەكەكانی هەولێر ڕووبەڕووی گرفتی كەمی ئاوی خواردنەوە دەبنەوە، سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی ئیداری شاركە بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتەكە بە هاووڵاتیان دەدەن، بەڵام بەوتەی دانیشتووانی ئەو گەڕەكانەی هەولێر بەڵێنەكان نابرێنە سەر و بەناچاری خۆپیشاندان دەكەین.
ئەحمەد بەكر، یەكێك لەدانیشتووانی گەڕەكی هەرێم لە دارەتووی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە لەوەرزی زستان بەهۆی باران بارینەوە ڕووبەڕووی لافاو دەبینەوە و لەوەرزی هاوینیشدا ڕووبەڕووی گرفتی كەمئاوی دەبینەوە، بەناچاریش وەك بەشێك لە دانیشتوانی گەڕەكی هەرێم لە دارەتووی هەولێر خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام دەدەین، بەڵام بەرپرسان نایەن بەدەم داواكارییەكانمانەوە و تەنها چەند بەڵێنێكی ناڕاستمان پێدەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گرفتە تەنها لەگەڕەكەكەی ئێمە نییە، بەڵكوو لەزۆربەی گەڕەكەكانی هەولێر گرفتی كەم ئاوی هەیە بەتایبەت گەڕەكەكانی باداوا و سێ تاقان وگڵكەن و بیركۆت و چەندین گەڕەكی دیكە لە هەولێر هەمان گرفتمان هەیە و جاری واهەیە بەمانگ ئاوی خواردنەوەمان بۆ هەڵناكرێت ناچارین بەتانكەر ئاو بكڕین، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لە وەرزی گەرمادا كارەبای پێویستیان بۆ دابین ناكرێت.
ئەو هاووڵاتییەی گەڕەكی هەرێمی دارەتووی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی كەمی ئاوی خواردنەوەوە ناچارین پەنا بۆ كڕینی ئاو ببەین لە تانكەرەكان كە ئاو دەفرۆشن، هەر تانكەرێك ئاویش بە 25 هەزار دینار دەكڕین، ئەوەش بڕە پارەیەكی زۆرە و هەموو ماڵیك لەتوانایدا نییە ئەو بڕە پارەیە بدات بە كڕینی ئاو، هاوكات كڕینی ئاو بارگرانییەكی دیكەی لەسەر شانی هاووڵاتیان دروستكردووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









