“یەكەم چاكسازی ئەم كابینەیەی مەسرور بارزانی بڕینی مینحەی بریندارانی چەكی كیمیایی بوو”

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە رایگەیاند، لەدوای دەستبەكار بوونی ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، بەناوی ئەنجامدانی چاكسازی دەستی برد بۆ بڕینی مینحەی بریندارانی چەكی كیمیایی، كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە جەختیش دەكەنەوە كە چاكسازی بە بڕینی مینحەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە ناكرێت و زۆر بواری دیكە هەن حكومەت دەتوانێت چاكسازییان تیادا بكات.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم بەبێ ئەوەی ڕەچاوی باری دارایی بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە بكرێت هەستاوە بەبرینی مینحەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی كە بڕەكەی 400 هەزار دینار بوو، لەكاتێكدا بریندارانی چەكی كیمیایی بەردەوام پێویستیان بەچارەسەری پزیشكی هەیە و ئەو مینحەیەی وەریاندەگرت لە كڕینی دەرمان و چارەسەری تەندروستی خۆیاندا خەرجیان دەكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە چەندین جار هەوڵمانداوە كە ئەو مینحەیە بۆ بریندارانی چەكی كیمیایی بگەڕێنینەوە بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانمان كردووە ئەوەیان پێوتوین كە ئەوە تەنها لەدەستەڵاتی ( مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتە بڕیاری گەڕاندنەوەی مینحەی بریندارانی چەكی كیمیایی بدات، بەڵام تا ئێستا سەرۆكی حكومەت ئامادە نییە ئەو مینحەیە بگەڕێنێتەوە كە بە ناوی چاكسازیەوە بڕیویەتی.
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حكومەت بە نیازی چاكسازیكردنە ئەوە بە بڕینی مینحەی بریندارانی چەكی كیمیایی چاكسازی ناكرێت بەڵكوو زۆر بواری دیكەهەن كە حكومەت دەتوانێت چاكسازیان تیادا بكات، چونكە كەسانی وای دامەزراندووە بە پلەی وەزیر و بریكاری وەزیر كە مووچەی مانگێكی بەقەد 10هێندەی مووچەی بریندارانی چەكی كیمیاییە و ڕۆژیك لەڕۆژانیش ئەو پلەیەی نەبووە كە بۆی دانراوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









