وەزیری بەرگری ئەمریکا لە بارەی جەنگی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل هۆشداریی دەدات

وەزیری بەرگریی ئەمریکا لوید ئۆستن
SNN
وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر جەنگ لە نێوان حیزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل هەڵگیرسێت ئەنجامەکەی (کارەساتبار) دەبێت، هەر بۆیە پێویستە گرژییەکانی نێوانیان کەمبکەنەوە.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 25ی حوزەیران، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، سەرقاڵی گفتووگۆی دیپلۆماسین لەگەڵ حیزبوڵڵا و بەرپرسانی ئیسرائیل تاوەکو مەترسی هەڵگیرسانی جەنگ کەمبکەنەوە و رێگە بۆ خەڵک خۆشبکەن بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان.
ئاماژەی بەوەکردووە، سەردانەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی هەڕەشە لە پەلکێشکردنی ئیسرائیل و خەڵکی لوبنان بۆ ناو جەنگێک دەکات کە خۆیان خوازیاری ئەو جەنگە نین و نایانەوێت.
هاوکات، وتەکانی ئۆستن لەکاتێکدایە، یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سەردانی ئەمریکای کردووە و لەلایەن وەزیری بەرگریی ئەمریکاوە پێشوازی لێکرا، لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا رایگەیاند، ئیسرائیل سوورە لەسەر بەهێزکردنی ئاسایشی وڵاتەکەی لە باکوورەوە، ئەوەش بۆ ئامادەبوون بۆ هەر سیناریۆیەک کە ئەگەری روودانی هەیە.
گالانت بە ئۆستن وتووە، پێویستە ئەمریکا کار لەسەر ئەوە بکات، هەژموونی هەرێمیی ئێران کەمبکاتەوە و رێگە نەدات ئەو کۆمارە ئیسلامییە دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









