پێشوازی لە دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردن لە هەرێم دەکات

محهمهد شیاع سودانى، سهرۆكوهزیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا پێشوازی لە بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم دەکات بۆ دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کە وا بڕیارە لە 20ی تشرینی یەکەم ئەنجام بدرێت.
راشیگەیاند: حکومەتی عێراق ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ پشتیوانی هەرێمی کوردستان لە پێناوی ئەوەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەرێوەبچێت و گوزارشتبێت لە دەنگ و ئیرادەی گەلی کوردستان.
جەختیشدەکاتەوە، کە حکومەتی عێراق هەمیشە پاڵپشتی خۆی بۆ گفتوگۆی سیاسی و نیشتیمانی دەردەبڕێت لە نێوان لایەنە سیاسییەکان، وە کارێکی نیشتیمانی پێکەوەی بکرێت بۆ چەسپاندنی یاسا و دەستور بوونی ناسنامەیەکی نیشتیمانی کە ئەویش یەک عێراقە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









