“سەرۆكی حكومەت بەقسە هیچی نەهێشتووەتەوە و كوردستانی كردووەتە بەهەشت”

0
473

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەم كابینەی حكومەتی هەرێم بەقسە هیچی نەهێشتووەتەوە و هەرێمی كوردستانی كردووەتە بەهەشت، بەڵام لەڕاستیدا ئەوەندە بەڵێنی ناڕاست بەهاووڵاتیان دراوە لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە وەك مەلەوانە درۆزنەكەی لێهاتووە و بەڵێنە ڕاستەكانیش بەدرۆ دەزانن، جەختیش دەكاتەوە جێبەجێكردنی پرۆژە تەنها ڕیزكردنی ژمارە نییە بەڵكوو دەبێت بەكردار پارەی بۆ دابینبكرێت

عەبدولناسر ئەحمەد، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان  بە SNNی راگەیاند: قسەكردن لەسەر تەرخانكردنی بڕە پارە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری بە كەسێك دەكرێت كە بەڕاستی خاوەن بڕیاری ڕاست بێت و تەنها فەرماندەركردن نەبێت، یاخود تەنها ڕزكردنی ژمارە نەبێت بە تەرخانكردنی پارە وەك ئەوەی ئێستا سەرۆكی حكومەت دەستیداوەتێ‌ و ناوبەناو فەرمان دەردەكات بە تەرخانكردنی بڕێك پارە بەڵام لەڕاستیدا هیچ بڕە پارەیەك بوونی نییە و تەنها قسەیە و دواتر بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاری دەهێنن.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆكی حكومەت بە قسە هیچی نەهێشتووەتەوە و هەرێمی كوردستانی كردووەتە بەهەشت، لەكاتێكدا تەنها بەڵێنی ناڕاست بەهاووڵاتیان دەدرێت، ئەوەی زیاتر جێگای نیگەرانییە ئەوەیە كە لە ئێستادا تەنها سەرۆكی حكومەت نییە ئەم سیاسەتەی گرتووەتە بەر، بەڵكوو وەزیرەیكانی پارتیشی فێری ئەو فێڵە كردووە دەچن دەستدەكەن بە دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی وەهمی و دواتر پرۆژەكە بوونی نییە و تەنها بۆ موزایەدە ئەوكارە دەكەن وەك ئەوەی لە سنووری گەرمیان بەفەرمانی سەرۆكی حكومەت دەیان پرۆژەی خزمەتگوەزاری جێبەجێكراون بەڵام لەڕاستیدا ئەم پرۆژانە بوونیان نییە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی لەڕابردوودا بینیمان سەرۆكی حكومەت بانگەشەی ئابوری سەربەخۆی دەكرد بەڵام ئێستا بۆخۆی دەپاڕێتەوە لە عێراق پارەی مووچە ڕەوانە بكات، یاخود بڕیاریی دەركردووە بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەران لەكاتێكدا بۆخۆشی بڕوای بەوەنییە یەك مەتر زەوی بداتە فەرمانبەران چونكە هەر بڕیارێك لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان و فەرمانبەراندا بێت ئەم حكومەتە بەسەرۆكایەتی مەسروربارزانی ئەنجامی نادات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this