گرفتی بێ ئاوی لە هەولێر ژن و منداڵی ئەو شارەی هێنایە سەر شەقام

SNN-عەلی حەمە سەعید
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین زۆربەی گەڕەكەكانی هەولێر ڕووبەڕووی گرفتی كەمی ئاوی خواردنەوە دەبنەوە، سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی ئیداری شاركە بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتەكە بەهاووڵاتیان دەدەن، بەڵام بەوتەی دانیشتووانی ئەو گەڕەكانەی هەولێر بەڵێنەكان نابرێنە سەر ئەمڕۆش هاووڵاتیان بەناچاری دەستیان بەخۆپیشاندان كردەوە.
ئامینە شوكری، یەكێك لەدانیشتووانی گەڕەكی ئیسكانی شاری هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: لەم وەرزی هاوینەدا كە پلەكانی گەرما نزیكن لە 50 پلە نە كارەبای پێویستمان هەیە نە ئاوی خواردنەوە، تەنانە ئاویشمان نییە بیكەینە ئامێرەكانی فێنككەرەوە، بۆیە بەناچاری هاوتینەتە سەرشەقامەكان، چونكە ناوماڵ و سەرشەقام بۆ ئیمە هیچ جیاوازییەكی نییە و هەردووكی وەك یەك گەرم و بێ ئاوییە ساڵانەش لەوەرزی زستان بەهۆی باران بارینەوە ڕووبەڕووی لافاو دەبینەوە و لەوەرزی هاوینیشدا ڕووبەڕووی گرفتی كەمئاوی دەبینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆش بەناچاری وەك بەشێك لە دانیشتوانی گەڕەكی ئیسكان دەستمان كردووەتەوە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی بەڵام بەرپرسان نایەن بەدەم داواكارییەكانمانەوە و چونكە پێشتر ئەوەندە بەڵینیان پێداوین كە بۆیان جێبەجێنەكردوین ئێستا ڕوویان نایەت بێنە ناومانەوەو بەڵێنی دیكەمان پێبدەن، لەكاتێكدا ئەو گرفتە تەنها لەگەڕەكەكەی ئێمە نییە بەڵكوو لەزۆربەی گەڕەكەكانی هەولێر گرفتی كەم ئاوی هەیە و بەرپرسانی هەولێر ناتوانن گرفتەكە چارەسەر بكەن.
ئەو هاووڵاتییەی گەڕەكی ئیسكان لەهەولێر ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی كەمی ئاوی خواردنەوەوە ناچارین پەنا بۆ كڕینی ئاو ببەین لە تانكەرەكان كە ئاو دەفرۆشن، هەر تانكەرێك ئاویش بە 25 هەزار دینار دەكڕین، ئەوەش بڕە پارەیەكی زۆرە و هەموو ماڵیك لەتوانایدا نییە ئەو بڕە پارەیە بدات بە كڕینی ئاو، هاوكات كڕینی ئاو بارگرانییەكی دیكەی لەسەر شانی هاووڵاتیان دروستكردووە و خەریكە ئاوی تانكەریش بە ئەستەم دەستبكەوێت.

حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









