عه‌بادى هێرش ده‌كاته‌سه‌ر توركیا به‌هۆى له‌شكركێشیه‌كانى بۆسه‌ر خاكى هه‌رێم

حه‌ده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر | فۆتۆ: Flickr
SNN
هاوپه‌یمانى نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى، به مه‌به‌ستى سه‌ركۆنه‌كردنى له‌شكركێشیه‌كانى سوپاى توركیا بۆ ناو خاكى هه‌رێم به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت: پێویسته هه‌ولێر و به‌غدا هەڵوێستێکى نیشتمانیی بگرنەبەر بۆ راگرتنى دەستدرێژیی و پێشێلکارییەکانى تورکیا دەرهەق بە عێراق و گەلەکەى.
ماوه‌ى سێ رۆژه جوڵه‌كانى سوپاى توركیا له ناوچه‌ى ئامێدى سه‌ربه پارێزگاى دهۆك به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادبووه، به‌شێوه‌یه‌ك ڤیدیۆى ده‌یان ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى سوپاى توركیا له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم به فه‌رمى هه‌ڵوێستى خۆى له‌و باره‌یه‌وه ده‌رنه‌بڕیوه و هیچ زانیارییه‌كى له‌باره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
له چوارچێوه‌ى هه‌ڵوێسته‌كان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى حوزه‌یران، هاوپه‌یمانى نه‌سر كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووترى عێراق سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “سەرکۆنەى ئەو پێشێلکارییە مەترسیدارە دەکەین کە سوپای تورکیا دەیکات و بازگەى سەربازى لەنێوان بامەڕنێ و ئامێدى داناوە”.
هاوپه‌یمانى نه‌سر له‌باره‌ى ده‌رئه‌نجامى له‌شكركێشیه‌كانى سوپاى توركیا، ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه له به‌یاننامه‌كه‌دا، “بەردەوامى تورکیا لە بەزاندنى سەروەریى عێراق، پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات بەرەو ئاڵۆزییەکى گشتگیر دەبات و ناکرێت لە هیچ دۆخێک‌دا پاساو بۆ ئەو پێشێلکارییانە بهێنرێتەوە”.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا هاوپه‌یمانى نه‌سر داوا له هه‌ولێر و به‌غدا و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كات، “هەڵوێستێکى نیشتمانیی بگرنەبەر و سنوورێک دابنێن بۆ دەستدرێژی و پێشێلکارییەکانى تورکیا دەرهەق بە عێراق و گەلەکەى”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









