“پێشوازى له بڕیارى دیاریكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌م”

د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆككۆمارى عێراق | فۆتۆ: سه‌رۆكایه‌تى كۆمار
SNN
سه‌رۆككۆمارى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێشوازى خۆى بۆ دیاریكردنى واده‌یه‌كى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یاند و ده‌ڵێت: سیستمی دەستوریی فیدراڵیی دیموکراسییمان لەسەر ئیرادەی گەل و پابەندبون بە دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات لەڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە بنیاتنراوە.
دوێنێ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌رسومێكى هه‌رێمى نوێى بۆ دیاریكردنى 20ى تشرینى یه‌كه‌م، به رۆژى هه‌ڵبژاردن بۆ خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى حوزه‌یران، د.له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆككۆمارى عێراق به‌یاننامه‌یه‌كى له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “پرۆسەی دیموکراسی جێگای شانازییە بۆ رۆڵەکانی گەلەکەمان و سیستمی دەستوریی فیدراڵیی دیموکراسییمان لەسەر ئیرادەی گەل و پابەندبون بە دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات لەڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە بنیاتنراوە”.
وتیشى: “هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێنەرایەتی پایەیەکی بنەڕەتی پرۆسەی دیموکراسی و گەشەسەندنی سیاسیمان دەکات و تەنها پرۆسەیەکی هەڵبژاردن نییە؛ بەڵکو دەربڕینێکی راستگۆیانەی ئیرادەی گەل و خواستی بەشداریکردنی چالاکانەیەتی لە داڕشتنی داهاتوی وڵاتەکەیان”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









