” وه‌ك زیاتر له 300 ده‌نگده‌ر ده‌ست له پارتی ده‌كێشینه‌وه”

لۆگۆی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
کۆنفڕانسە نێوخۆییەکانی پارتی شەپۆلێکی هەڵوەرینی لە ریزەکانی ئەو حزبە دروست کردووە و بەهۆی دەستوەردان و ساختەکارییەوە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و بەرپرسانی ئەو حزبە دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان راگەیاند.
بورهانی شه‌هید ئیبراهیم كه كوڕه شه‌هیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: “ئێمه كه پێكهاتووین له زیاتر له (100) عایله‌ی خاوه‌ن قوربانی عه‌شیره‌تی تاوگۆزی كه زیاترله (300) كه‌سی ده‌نگده‌ری پارتی بووین، له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، له پاش ناڕه‌زایه‌تیمان له‌و ده‌ستێوه‌ردانه ئاشكرا‌و ئه‌و نادادیانه‌ی له‌كۆنفرانسه نێوخۆیه‌كانی پارتی له‌سنوری لقی(12) و ناوچه‌ی زه‌ڕایه‌ن كرا له لایه‌ن به‌شی ئه‌منی و به‌رپرس و كارگێڕانی لق بڕیارماندا به‌ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌مان له‌ڕیزه‌كانی ئه‌وحیزبه”.
بورهانی شه‌هید ئیبراهیم به‌ناوی ئه‌و 300 ده‌نگده‌ره‌ی كه باسی كردووه، ده‌ڵێت: “له‌م به‌رواره‌به‌دواوه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان به‌پارتیه‌وه نه‌ماوه”.
لای خۆشیەوە مه‌ریوان حاجی عه‌لی لێپرسراوی پێشووی ناوچه‌ی زه‌ڕایه‌ن له لقی 12ی شاره‌زووری پارتی دیموكراتی كوردستان له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی (مه‌سعود بارزانی، جێگرانی سه‌رۆكی پارتی، ده‌سته‌ی كارگێڕی، مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی) حزبه‌كه‌ی كردووه، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له پارتی راگه‌یاندووه.
مه‌ریوان حاجی عه‌لی له نووسراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: “به ده‌روونێكی ئارامه‌وه وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و نادادپه‌روه‌ری و ده‌ستێوه‌ردانه ئاشكرانه‌ی له كۆنفرانسه نێوخۆییه‌كانی پارتیمان ده‌كرێت له‌سنوری لقی 12 منی گه‌یانده ئه‌م بڕیاره”.
پێشتریش شادمان زەڵمی، ئەندام كادری پارتی و بەربژێر بۆ رێكخراوی خورماڵ لە سنووری لقی 12ی ئەو حزبە بە SNNی ڕاگەیاند: كۆنفرانسی ناوخۆیی پارتی دەستپێكردووە لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا جگە لە ئەنجامدانی گەندەڵی و دووبارە هەڵبژاردنەوەی دەموچاوەكۆنەكان كە بندیوارن و ڕۆژێك لەڕۆژان نەهاتوونەتە ناوچەو لق و ڕێكخراوەكان هیچی دیكە نییە، هەر ئەو كارگێڕ لقانەشن كە ناهێڵن كەسانی گەنج و خاوەن ئەزموون و بەتوانا بێنە پێشەوە و گرفت بۆ گەنجان دروستدەكەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









