لیژنهى باڵاى ئۆپراسیۆنهكانى سلێمانى راگهیهنراوێكى بڵاوكردهوه

كۆبوونهوهى لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی | فۆتۆ: پارێزگاى سلێمانى
ئەمڕۆ دووشهممه لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبۆوە.
له راگهیهنراوێكدا كه كهمێك لهمهوبهر بڵاوكراوهتهوه ناوهڕۆكى كۆبوونهوهكه خراوهتهڕوو و تێیدا هاتووه: بهكۆی دەنگی بەشداربووان ئەم بڕیار و داخوازییانە پەسەند كران:
1. بەیانی ژمارە (38)ی ساڵی (2020)ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هەردوو نووسراوی ژمارە (7253 و 7254)ی ڕۆژی (1ى حوزهیرانى)ی وەزارەتی ناوخۆ وەكو خۆیان جێبەجێ دەكرێن و پێویستە هەموولایەك پابەندی تەواوی هەموو بڕگەكانی ئەم بڕیارانە بن.
2. پێویستە هاووڵاتیانی خۆشەویست پابەندی تەواوی بڕیارو ڕێنمایی و ڕێكارە تەندروستیی و خۆپارێزییەكان بن و ڕۆڵی شیاوی خۆیان لە پاراستنی تەندروستی خۆیان و خەڵكدا ببینن.
3. داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەكان و دەستەبژێر و كەسایەتییە ئایینی و سیاسیی و كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەكان دەكەین، كە هەماهەنگیی تەواوی دامودەزگاكانی حكومەتی خۆجێی سلێمانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بن و ڕۆڵی شایان و پێویستی خۆیان لە پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی و تەندروستیی گشتیدا ببینن و هەموو ئەندام و لایەنگر و هەوادارەكانیان دڵنیا بكەنەوە، كە مەترسیی پەتای كۆرۆنا مەترسییەكی جدییە و هەر كەمتەرخەمیی و بەكەمگرتنێك كارەساتی گەورەی تەندروستیی و مرۆیی لێدەكەوێتەوە.
4. داوا لە هەموو دەزگاو كەناڵەكانی ڕاگەیاندنو چالاكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكەین، كە ڕۆڵی مێدیایی و نیشتمانیی و مرۆیی خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و بەرزكردنەوەی ئاستی پابەندبوون و خۆپارێزیی هاووڵاتیاندا ببینن و وەك هەمیشە چاودێرێكی وردی سەر دامەزراوە دەوڵەتیەكان بن بۆ جێبەجێكردنی ئەرك و ڕێكارە یاساییەكان، هەركەس و كەناڵێك گیانی سەركەشیی و بێباكیی و گومانی بەكەمگرتن و شێواندنی ڕاستییەكان بڵاوبكاتەوە، لەلایەن فەرمانگەی داواكاری گشتییەوە ڕێكاری یاسایی پێویستی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
5. دادگاكانو دادوەران و لێكۆڵەرە دادییەكان بەپێی پلانی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانیو فەرمانگەی داواكاری گشتی سلێمانی، لە دەوامی فەرمیدا دەبن.
6. فەرمانگەو كۆمپانیا خزمەتگوزارییەكانی وەك (تەندروستی، ئاو، كارەبا، كشتوكاڵ، خزمەتگوزاریی شارەوانیی، خزمەتگوزاریی سیتییەکان، چاودێریكردنی زیادەڕۆیی، چاودێریو گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی، خانەو شێڵتەرو گرتووخانەكان، پەیوەندییەكانو ئینتەرنێت، سوتەمەنییو پاڵاوگەكان، كارگە پیشەسازییە قورسەكان، ژینگەپارێزو كارگوزاری دارستانو باخچەو كێڵگەكان)، بەپێی نووسراوی فەرمیی فەرمانگەو كۆمپانیاكان بەردەوام دەبن لە كارەكانیاندا بەپێی ڕێنمایی و ڕێكارە تەندروستییو كارگێڕییو ئارامییەكان، هەر شوێنێك سەرپێچی بكات، رێوشوێنی یاسایی و کارگێڕییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
7. پێویستە شۆفێران پابەندی تەواوی قەدەغەی هاتووچۆ بن و هەر شۆفێرێك قەدەغەی هاتووچۆ بشكێنێت ئۆتۆمبێلەكەی تا ڕۆژی (7ى حوزهیرانى) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانییەوە، دەستی بەسەردا دەگیرێت.
8. هەركەسێك سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی بەشێوەی نایاسایی ببەزێنێت، یان هەوڵی بەقاچاخ هێنانەوەی خەڵك بدات، رێكاری یاسایی تووندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
9. بازگەو تیمی گەڕۆكی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بەدرێژایی سنوورەكانی خانەقین هەتا كەركوك لە ئەركدا دەبن و هەر هاووڵاتیەك هەوڵی گەڕانەوە لە پارێزگاكانی تری عێراقەوە بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی جگە لە بازگەكانی (بانی مەقان و دەربەندیخان) بدات، رێكاری یاسایی توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
10. هەر كەس و شوێنێك بڕیار و رێنمایی و رێكارە تەندروستیی و كارگێڕیی و ئارامییەكان پەیوەست بە كۆرۆنا پێشێل بكات، لەلایەن فەرمانگەی داواكاری گشتییەوە داوای یاسایی بەتۆمەتی تێكدانی ئاسایشی تەندروستیی و زیانگەیاندن بە تەندروستیی گشتیی لەسەر تۆمار دەكرێت.
11. لیژنەیەكی بەدواداچوونی هاوبەش لە هەموو یەكە كارگێڕییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانیدا، لە (نوێنەری قایمقامیەت، هێزە هاوبەشەكانی لیژنەی ئارامیی، نوێنەری هەریەك لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی تەندروستی، ئەوقاف، گەشتوگوزار، شارەوانی) لە ئەمڕۆوە لەژێر چاودێری قائمقامی قەزاكاندا پێكدەهێنرێتو ڕێكاری ڕاستەوخۆو خێرا بەرامبەر هەركەسو شوێنێكی سەرپێچیكار دەگرنەبەر.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









