قایمقامی هەڵەبجە: هەندێك ئاسانكاری بۆ ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان دهكهین

بازاڕى ههڵهبجه | فۆتۆ: عهلى حهمه سهعید / SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ ژووری ئۆپراسیۆنەكانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبووینەوه و بڕیارمانداوە كە لە كاتژمێر شەشی ئێوارەوە زۆربەی بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ وەك خۆیان جێبەجێ بكەین و هەندێك ئاسانكاریش بۆ ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیيان بگرینەبەر.
نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بە (SNN)ی راگەیاند: “دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و هاوكات دەركردنی ژمارەیەك بڕیار و رێنمایی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە، ئێمەش لە ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پاریزگای هەڵەبجە كۆبووینەوە و چەند بڕیارێكی پێویستمان لە بەرژەوەندی گشتی دەركردووە”.
وتیشى: “لە پارێزگای هەڵەبجە لە كاتژمێر 6:00ى ئێوارەی ئەمڕۆوە هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێل لە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و قەزا و ناحیە و پارێزگاكانی دیكە رادەگیرێت، بەڵام هەوڵدەدەین چەند ئاسانكارییەك بكەین بۆ رەچاوكردنی باروگوزەران و بژێوی هاووڵاتیيان بە تایبەت لەڕووی كردنەوەی دوكان و ماركێتەكان كە پەیوەندی راستەوخۆیان بە پێداویستی رۆژانەی هاووڵاتیيانەوە هەیە”.
قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە جەختی لەوەشكردەوە: “پابەندبوونی هاووڵاتیيان بە رێنماییە تەندروستییەكان لەلایەك ژیانی خۆیان ناخەنە مەترسییەوە لەلایەكی دیكەشەوە ئەركی سەرشانی هێزەكانمان كەمدەكەنەوە، بۆیە داوادەكەین هەرچی پێیان دەكرێت لە خۆپارێزی ڤایرسی كۆرۆنا ئەنجامی بدەین بۆ ئەوەی بەكەمترین زیان پارێزگاكەمان بپارێزین لە مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا”.
هاوكات كهمێك لهمهوبهر ئازاد توفیق، پارێزگار و سەرۆکى ژوورى ئۆپراسیۆنهكانى ههڵهبجه راگهیهنراوێكى بڵاوكردهوه كه تێدا هاتووه، “لەبەر رۆشنایى بەیانى ژمارە (38)ى ساڵى 2020ى وەزارەتى ناوخۆ لە رێکەوتى (1ى حوزهیرانى 2020) کۆبونەوەى ژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگامان بە ئامادەبوونى سەرۆک و ئەندامانى ژوور ئەنجام درا، پاش گفتووگۆ ئەم بــڕیـــارانـــەى خـــوارەوە درا:
1. پاراستنى سەلامەتى هاووڵاتیيان لە پێش هەموو شتێکەوەیە هەر لەپیناو پاراستنى ئەم سەلامەتیەش ژوورى ئۆپەراسیۆن و یەکە ئیداریەکان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە پابەند دەبن بە جێ بەجێکردنى بەیانى ژمارە (38)ى وەزارەتى ناوخۆ.
2. یەکە ئیداریەکان و سەرجەم هێزە ئەمنیەکان پابەند دەبن بە ئەنجام دانى سەرجەم رێکارە پێویستەکان بۆ جێ بەجێکردنى ناوەڕۆکى بەیانى ئاماژە پێکراوى سەرەوە بۆ ئەمەش پێویستە هاوکارى و هەماهەنگى پێویست هەبێ لە نێوانیاندا.
3. ژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگامان داوا لە سەرجەم هاوڵاتیيانى خۆشەویست دەکات لە پیناو پاراستنى سەلامەتى تەندروستى خۆیان و ماڵ و منداڵیان پابەندى سەرجەم رێنماییە تەندروستیەکان بن.
4. لەگەڵ رەچاو کردنى پابەندبوون بە جێبە جێکردنى ناوەڕۆکى بەیانى ئاماژە پێکراوى سەرەوە پێویستە لایەنە پەیوەندى دارەکان رێککارە خۆپارێزیەکان لە هەر دوو دەروازەى (شۆشمى – تەوێڵە) و (پشتە) جێ بەجێ بکەن.
5. بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى بە هەماهەنگى لەگەڵ مامۆستایانى ئایینى خۆشەویست و بەڕێزان لە یەکێتى زانایان بە هەماهەنگى لایەنە پەیوەندى دارەکانى دیکە هەڵمەتێکى هۆشیار کردنەوەى خۆپارێزى بۆ رووبەروبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئەنجام دەدەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









