
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ماوەی سێ ڕۆژە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجكردنی پارەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێم دەرچووە، بەڵام بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە ڕاناگەیەنێت ئەوە پەیوەندی بەخۆیانەوە هەیە و گرنگ ئەوەیە بڕیارەكە دەرچووە.
فازل نەبی، بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: پێش سێ ڕۆژ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی بۆ مانگی شەش دەرچووە، هاوكات ناردنی پارەكەش یەك بۆ دوو ڕۆژێكی پێویستە تا ڕێوشوێنە ئیدارییەكان تەواو دەبن.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت ئێستا پارەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێم لەبەردەستی وەزارەتی دارایی هەرێم بێت، هاوكات ڕانەگەیاندنی لیستی مووچەی فەرمانبەران پەیوەندی بە خودی وەزارەتی دارایی هەرێم هەیە ئاخۆ بۆچی لیستی مووچە ڕاناگەیەنن چونگە بڕیاری خەرجكردنی پارەكە دەرچووە ئەوەش لە هەموو شت گرنگترە.
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمیش ئەوەی بە SNNڕاگەیاندن كە تائێستا هیچ بڕە پارەیەك لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەخراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، هەركات پارە گەیشت لیستی مووچە بڵاودەكرێتەوە ئەوەش بە گوێرەی پارەی ئەو وەزارەت و فەرمانگانەی كە بەدەستمان دەگات.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









