
بایدن و ترەمپ
SNN
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەدوای دیبەیتەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ رووبەڕووی رەخنە بووەوە کە ئاستی لاواز بووە، بەوهۆیەوە رایگەیاند لەو دیبەیتەدا زۆر ماندوو بووە.
ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوو، جۆو بایدن و دۆناڵد ترەمپ دیبەیتێکیان ئەنجامدا کە زۆر خراپ بووە، بەتایبەت لە کۆتایی دیبەیتەکەدا کامێراکان وێنەی ئەو ساتەیان گرت کە جیڵ بایدن هات و یارمەتی هاوسەرەکەی دا، هەر بۆیە لەسەر خراپییەکەی هاتە دەنگ و لەمیانی دیدارێکی لەگەڵ خێرخوازانی دیموکراتەکان وتی “شتێکی زۆر باش نەبوو بۆ من کە چەند جارێک گەشتم بە جیهاندا کردبێت ماوەیەک بەر لە دیبەیتەکە، ئەمە روونکردنەوەیە نەوەک بیانوو، پێویستبوو گوێ لەراوێژکارەکانم بگرم چونکە لەسەرشانۆکە تەواو ماندووبووم.”
هاوکات، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، دوای ئەو دیبەیتەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کردی، تیمی جۆو بایدن هەوڵەکانیان بۆ هێورکردنەوەی بەخشەران و یاسادانەرانی دیموکراتەکان چڕکردووەتەوە، وابڕیاریشە جێف زینتس بەرپرسی ستافی کۆشکی سپی لەگەڵ سەرجەم فەرمانبەران کۆببێتەوە.
لەلایەکی تریشەوە رۆژنامەی “پۆلیتیکۆ” ئاماژەی بەوەکردووە، بنەماڵەکەی جۆو بایدن، ڕاوێژکارەکانی بایدن تۆمەتبار دەکەن و بە هۆکاری شکستەکەی لە دیبەیتی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپدا دادەنێن.
ئەمە لە کاتێکدایە، سەرۆکی ئەمریکا لە 5 تاوەکو 9ـى حوزەیران سەردانی فەڕەنسای کرد و لە ئاهەنگەکانی نۆرماندی بەشداریکرد، پاشان بایدن لە 12 تاوەکو 14ـى حوزەیران گەشتی ئیتاڵیاى کرد و بەشداریکرد لە لوتکەی گرووپی حەوت، دواتر گەرایەوە کالیفۆرنیا و بەشدارى لە ئاهەنگەکانى بانگەشەى پارتەکەى کرد، بەڵام شەش رۆژ بەر لە ئەنجامدانى دیبەیتەکە بایدن لەهیچ بۆنەیەکى فەرمى بەشدارى نەکرد و خۆى بۆ دیبەیتەکە ئامادەکرد.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









