قایمقامی پێنجوێن دەگۆڕدرێت و بەڕێوەبەری پێشووی بانكە بازرگانییەكان جێگەی دەگرێتەوە

زانا ڕەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن
SNN-عەلی حەمە سەعید
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئاماژە بەوەدەكات لەسەر داوای خۆم نامەی دەستلەكاركێشانەوەم ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی و بزوتنەوەی گۆڕانكردووە، لەو دوو لایەنەوە نامەكەم قەبوڵكراوە و تەنها ماوەتەوە وەزیری ناوخۆ واژوو لەسەر دەستلەكاركێشانەوەكەم بكات، هاوكات بەڕێوەبەری پێشووی بانكە بازرگانییەكان لەپشكی گۆڕان جێگەی قایمقامی ئێستا دەگرێتەوە.
زانا ڕەحمان، قایمقامی ئێستای قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی ماوەیەكی زۆرە هیچ پرۆژەیەكی گرنگ و خزمەتگوزرای لە سنوری قەزای پێنجوێن جێبەجێنەكراوە و چەندین جاریش ئەوەی لەتواناماندا بووە كردوومانە بۆ ئەوەی خزمەتی ئەم سنورە بكرێت بەڵام گوێمان لێنەگراوە، بۆیە نامەی دەستلەكار كێشانەوەم ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕان و پارێزگاری سلێمانی كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەم لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕان و پارێزگاری سلێمانییەوە پەسەند كراوە تەنها ماوەتەوە وەزیری ناوخۆ واژووی لەسەر بكات و كەسێكی دیكە لەجێگەم دابندرێت، هاوكات چەندین كەس سیڤییان بۆ جێگرتنەوەم ئاراستەی بزووتنەوەی گۆران كردووە بەڵام دواجار ئەوە بڕیاری سیاسی دەوێت بە دانانی كەسێكی دیكە لەجێگەی من.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN بزووتنەوەی گۆڕان بە نیازە لەجێگەی (زانا ڕەحمان) ( هاوار شیخ ڕەوف) بەڕێوەبەری پێشووی بانكە بازرگانییەكانی هەرێم بزاتە قایمقامی پێنجوێن، بەڵام ئەمە لەلایەن هاووڵاتیانی پێنجوێنەوە نیگەرانی لێكەوتووەتەوە بەو پێیەی دەیانەوێت كەسێك بكرێتە قایمقامی پێنجوێن هاوشێوەی قایمقامی ئێستا خەڵكی پێنجوێن بێت و لە قەزاكەیاندا نیشتەجێبێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









