
قه‌سابخانه‌یه‌ك له‌نێو بازاڕى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌هۆى مانگرتنى ئاژه‌ڵفرۆشان و نه‌بردنى گۆشت بۆ كوشتارگه‌ى شارى سلێمانى رێژه‌ى گۆشتى سوور له‌نێو بازاڕى شاره‌كه كه‌مبووه‌ته‌وه، نوێنه‌رى قه‌سابه‌كانى شارى سلێمانیش ده‌ڵێت: “خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان ده‌یانه‌وێت ته‌نیا له كوشتارگه پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كان بكرێت، نایانه‌وێت پاره بده‌نه كۆمپانیا”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى ته‌مموز، به‌هۆى ئه‌وه‌ى خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان ئاماده‌نه‌بوون ئاژه‌ڵه‌كانیان ببه‌ن بۆ كوشتارگه‌ى سلێمانى، كوشتارگه‌كه داخرا. هۆكارى كێشه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه كۆمپانیایه‌كى رێگه‌پێدراوى حكومه‌تى داواى كردووه كه له‌ڕێگه‌ى خوێنه‌وه پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كان بكات و بۆ هه‌ر ئاژه‌ڵێك 2 هه‌زار دینار وه‌ربگرێت.
له‌باره‌ى كێشه‌كه‌وه، ئاسۆ عومه‌ر، نوێنه‌رى قه‌سابه‌كانى سلێمانى وتى: “كه‌س كێشه‌ى نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌م كۆمپانیایه پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كان بكات له‌ڕێگه‌ى خوێنه‌وه، به‌ڵام خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان ئاماده‌نین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پشكنینه پاره بده‌ن، چونكه پزشكه‌كان له‌نێو كوشتارگه پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه سه‌ربڕاوه‌كان ده‌كه‌ن”.
وتیشى: “به‌هۆى به‌رزى نرخى گۆشت و خراپى دۆخى داراییه‌وه بازاڕمان كزه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێموایه به‌شى پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستى هاووڵاتیان له 24 كاتژمێردا گۆشت ماوه له‌نێو بازاڕ”.
به وته‌ى، ئاسۆ عومه‌ر، “ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه نرخى گۆشت بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك یه‌ك هه‌زار دینار زیاد ده‌بێت”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









