سوپای توركیا لە سنووری برادۆست دەستی بە پێشڕەوی زیاتر كردووە زرێپۆشی زیاتری هێناوەتە خاكی هەرێم

سوپای تورکیا
SNN-عەلی حەمەسەعید
سوپای توركیا لە سنووری برادۆست دەستی بە پێشڕەوی زیاتر كردووە و ئێستاش سەرقاڵی دروستكردنی بنكەی سەربازییە لە سنوورەكە، ڕۆژانەسەدان سەرباز و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی نوێ ڕەوانەی خاكی هەرێمی كوردستان دەكات، بەرپرسی ڕێكخراوێكی ئەمەریكی ئاشكرایدەكات مەبەستی توركیا دەستبەسەرداگرتنی ڕووبەڕێكی فراوانترە لەخاكی هەرێم و دروستكردنی هێلێكی سەربازی نوێ.
كامەران عوسمان، بەرپرسی دیسكی مافی مرۆڤ لەڕێكخراوی CPTی ئەمەریكی بەSNNی ڕاگەیاند: ماوەی زیاد لە 10 ڕۆژە سوپای توركیا دەستی بەجموجوڵی سەربازی نوێ كردووە، بەجۆرێك زیاد لە 300 تانكی سەربازی و هاوكات زیاد لە هەزار سەربازی هێناوەتە ناوچەی بەرواری باڵا و لەوناوچانە مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدەن و بەئاشكرا دەستیان بە جموجوڵی سەربازی كردووە، هەروەها بەهێلیكۆپتەر هێزێكی زۆری سەربازی لەسەر چیای شەكیوی برادۆست دابەزاندووە و ئێستا سەرقاڵی دروستكردنی بنكەیەكی سەربازیە لەو ناوچەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم جموجوڵەی سوپای توركیا لە سنووری كانی ماسێ و بەرواری باڵا، دەستپێكی مانۆڕێكی سەربازییە لە ناوچەی گارە، ئامانج لەو جموجوڵانەش دروستكردنی هێڵێكە لە ناوچەی شیلادزێوە بۆ دێرەلوك، لەدێرەلوكیشەوە بۆبارمەنێ و لەوێشەوە بۆكانێ ماسێ پاشان ناوچەی باتیفە، هاوكات هەموو ئەوگوند و ناوچانەی دەكەونە پشتی ئەو هێڵەوە توركیا بەنیازی دەستیان بەسەردابگرێت و بیانكاتە سنوورێكی دیفاكتۆ لەنێوان عێراق و توركیادا.
ئەو بەرپرسەی ڕێكخراوی CPTئەوەشی خستەڕوو، چەند ڕۆژێكە سوپای توركیا هاتوونەتە سنووری چەندین گوندی ئەو سنوورەوە وەك گوندەكانی (كێستە، چەلكێ، ئەرادنە، بادیرێ، بورە، سەرەڕۆ) دەستیان بەمانۆڕی سەربازی كردووە بەوهۆیشەوە بەشێكی دانیشتووانی ئەو گوندانە لەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ئاژەڵەكانیان هەرزانفرۆشكردووە و لە سنووری پارێزگای دهۆكیش بەهۆی ترس و دڵەڕاوكێوە دانیشتوانی چەند گوندێك گوندەكانیان چۆڵكردووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









