سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا بڕیاری ناردنی پەنابەران بۆ ڕوواندا هەڵدەوەشێنێتەوە

کییەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا
SNN
کییەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا یەکەمین هەنگاو بۆ هەڵوەشاندنەوەی ناردنی پەنابەران بۆ ڕوواندا دەگرێتە بەر، بەرپرسێکی پارتەکەیشی دەڵێت، بڕیارەکە لە بنەڕەتدا “هەڵە بوو”.
ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، لە زاری ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکومەتەکەی کییەر ستارمەر و پارتی کرێکارانەوە بڵاوی کردەوە، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا بەم زووانە یەکەمین هەنگاو بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ناردنی پەنابەرانی نایاسایی بۆ ڕوواندا دەگرێتەبەر، حکومەتەکەی “کییەر ستارمەر” ناردنی پەنابەرانی نایاسایی بۆ ڕوواندا بە هەڵە ناو دەبات و ڕێگریی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لە کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا، ئەنجامی هەڵبژاردن ئاشکرا کرا و سەرۆکوەزیرانی نوێ لەلایەن شا چارڵزی سێیەم ڕاسپێردرا کابینەی نوێی حکوومەت پێک بهێنێت.
ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ڕوواندا پرۆژەیی پارتی پارێزگاران بوو، حکوومەتی بەریتانیا لە مانگی چواری 2022 لەگەڵ ڕوواندا بۆ ناردنی پەنابەرانی نایاسایی بۆ ئەو وڵاتە ڕێک کەوتبوو، بەڵام نەچووە بواری جێبەجێ کردنەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









