“توركیا به‌نیازه ناوچه‌یه‌كى دیفاكتۆ له هه‌رێمى كوردستان دروستبكات”

نەخشەی فراوانخوازی تورکیا
SNN – عەلی حەمەسەعید
توركیا به‌نیازه لە ناوچەی شیلادزێوە بۆ دێرەلوك، لەدێرەلوكیشەوە بۆبارمەنێ و لەوێشەوە بۆكانێ ماسێ پاشان ناوچەی باتیفە هێڵكى دیفاكتۆ دروستبكات و ده‌ستبه‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و گوندانه‌دا بگرێت كه له‌و ناوچه‌یه‌ن.
ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه، حكومه‌تى توركیا ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى نوێى له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێكردووه، هێزێكى زۆرى سه‌ربازى هێناوه‌ته ناوچه‌ى ئامێدى، شه‌وى رابردوو شه‌ڕێكى سه‌خت له سنووره‌كه روویدا له‌نێو گه‌ریلاكانى قه‌ندیل و سوپاى توركیا.
له‌باره‌ى ورده‌كارى و ئامانجى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كه‌ى توركیا، كامەران عوسمان، بەرپرسی دیسكی مافی مرۆڤ لە ڕێكخراوی CPTی ئەمەریكی كه چاودێرى له‌شكركێشیه‌كانى ئێران و توركیا ده‌كات له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان بە SNNی راگەیاند، “ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە سوپای توركیا دەستی بەجموجوڵی سەربازی نوێ كردووە، بەجۆرێك زیاتر لە 300 تانكی سەربازی و زیاتر لە هەزار سەربازی هێناوەتە ناوچەی بەرواری باڵا و لەوناوچانە مانۆڕی سەربازی ئەنجامدەدەن، بەئاشكرا دەستیان بە جموجوڵی سەربازی كردووە، بە هێلیكۆپتەر هێزێكی زۆری سەربازی لەسەر چیای شەكیوی برادۆست دابەزاندووە و ئێستا سەرقاڵی دروستكردنی بنكەیەكی سەربازیە لەو ناوچەیە”.
له‌باره‌ى ئامانجى توركیا، كامه‌ران عوسمان، وتیشى: “ئەم جموجوڵەی سوپای توركیا لە سنووری كانی ماسێ و بەرواری باڵا، دەستپێكی مانۆڕێكی سەربازییە لە ناوچەی گارە. ئامانج لەو جموجوڵانەش دروستكردنی هێڵێكە لە ناوچەی شیلادزێوە بۆ دێرەلوك، لەدێرەلوكیشەوە بۆ بامەڕنێ و لەوێشەوە بۆ كانێ ماسێ، پاشان ناوچەی باتیفە. هاوكات، هەموو ئەو گوند و ناوچانەی دەكەونە پشتی ئەو هێڵەوە توركیا بەنیازه دەستیان بەسەردابگرێت و بیانكاتە سنوورێكی دیفاكتۆ لەنێوان عێراق و توركیادا”.
به وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى رێكخراوى (CPT)، “چەند رۆژێكە سوپای توركیا هاتوونەتە سنووری چەندین گوندی ئەو سنوورەوە وەك گوندەكانی كێستە، چەلكێ، ئەرادنە، بادیرێ، بورە، سەرەڕۆ دەستیان بەمانۆڕی سەربازی كردووە بەوهۆیشەوە بەشێكی دانیشتووانی ئەو گوندانە لەترسی رووبەڕووبوونەوەی سەربازی ئاژەڵەكانیان هەرزانفرۆشكردووە و لە سنووری پارێزگای دهۆكیش بەهۆی ترس و دڵەڕاوكێوە دانیشتوانی چەند گوندێك گوندەكانیان چۆڵكردووە”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









