هەڵمەتێک بۆ داخستنی سەدان پەیجی سحر و جادو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستیپێکرد

سحر و جادو
SNN
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: هەڵمەتێکی ورد و چڕ لەم رۆژانەدا دەستیپێکردووە بۆ داخستنی سەدان پێگەی فەیسبووک و ئیسناتاگرام و تەنانەت وێبسایتی سحر و جادو لە عێراقدا، کە ژنانیان بە پلەی یەکەمی کردووەتە ئامانج.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد، بەشێکی زۆری خاوەن ئەم پێگەی سحر و جادوانە دەکەونە پارێزگاکانی بەغدا و کەرکوک و دیالە و هەولێر، لە چوار هەڵمەتی جیاوازدا چەندین پێگەی ئەلیکترۆنی و لاپەڕەی فەیسبووک دابخەن، لەگەڵ ئەوەشدا لەرێگەی کەسانی شارەزاوە تواندراوە شوێنەکانی ئەو جادوگەرانە هەر لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیانەوە بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن و هەڵمەتەکەش بەردەوامی دەبێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی روونکردنەوە، کە ژنان قوربانی یەکەمی ئەم پێگەی سحر و جادوانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، و بەشێکی زۆری پێگەکان وێنەی نەشیاوی ژنانی تێدا بووە کە ناردوویانە بۆ جادووگەرەکان، بۆ هەر سحر و جادویەک کە ئەنجامدەدرێت بڕی 300 تا 500 دۆلار وەردەگرن و ژنان لە بەشێکی زۆری حاڵەتەکاندا پارەیان لە پیاوەکانیان سەندووە بۆ ئەمجۆرە کارانە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









