
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆككۆمارى نوێى ئێران | فۆتۆ: ئیرنا
SNN
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆككۆمارى نوێى ئێران یه‌كه‌مین په‌یامى خۆى له‌دواى وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئێمه و نه‌ریتخوازه‌كانیش رۆڵه‌ى ئه‌م وڵاته‌ین، ئه‌گه‌ر بۆ خودا كاربكه‌ین كێشه‌مان بۆ دروستنابێت، وتیشى: ده‌ستى برایه‌تى بۆ نه‌ریتخوازه‌كان درێژ ده‌كه‌ین.
كاتژمێر 7:00ى به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى ته‌مموز، موحسین ئیسلامی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران ئه‌نجامى كۆتایی جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى وڵاته‌كه‌ى ئاشكرا كرد و رایگەیاند،” لە 30 ملیۆن و 573 هەزار و 931 دەنگ، مه‌سعود پزیشکیان 16 ملیۆن و 384 هەزار و 403 دەنگی بەدەستهێناوە و سەعید جەلیلیش 13 ملیۆن و 538 هەزار و 179 دەنگی بەدەستهێناوە. واته به‌ڕێز پزیشكیان توانیویه‌تى متمانه‌ى گه‌ل بۆ بوون به سه‌رۆككۆمارى نوێى ئێران به‌ده‌ستبهێنێت”.
له‌دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه، مه‌سعود پزیشكیان یه‌كه‌مین په‌یامى خۆى وه‌ك سه‌رۆككۆمارى ئێران راگه‌یاند، په‌یامه‌كه زیاتر ئاراسته‌ى نه‌ریتخوازه‌كانى ئێران كرابوو و وتى: “ئێمه و ئه‌وانیش رۆڵه‌ى ئه‌م وڵاته‌ین، ئه‌گه‌ر بۆ خودا كار بكه‌ین شه‌ڕمان نابێت. ده‌ستى برایه‌تیان بۆ درێژ ده‌كه‌ین”.
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا نۆیه‌مین سه‌رۆككۆمارى ئێران وتیشى: “ناكۆكى ئێمه و نه‌ریتخوازه‌كان ته‌نیا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته”.
له‌دواى په‌یامه‌كه‌ى پزیشكیان، سه‌عید جه‌لیلى، كاندیدى سه‌رنه‌كه‌وتوو بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى ئێران و هه‌ڵبژێردراوى نه‌ریتخوازه‌كان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “ئێمه رێز له ویستى گه‌ل ده‌گرین و به هه‌موومانه‌وه هاوكارى ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌ین كه گه‌ل ده‌ستنیشانى كردووه بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









