قائیمقامی پێنجوێن بۆSNN “بزوتنەوەی گۆڕان زۆر داوایان لێكردم ببمە كاندید بۆ پەرلەمان بەڵام ڕەتمكردەوە”

زانا رەحمان -قایمقامی-پێنجوێن
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی قائیمقامی قەزای پێنجوێن نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕان و پارێزگاری سلێمانی كرد و نامەكەشیان قەبوڵكرد، ناوبڕاو ڕەتیدەكاتەوە كە خۆی كاندید بكات بۆ ئەندامی پەرلەمان، جەختیش دەكاتەوە كە بزوتنەوەی گۆڕان زۆر داوایان لێكردم ببمە كاندید بۆ پەرلەمان بەڵام ڕەتمكردەوە.
زانا ڕەحمان، قائیمقامی دەستلەكاركێشاوەی قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆكاری ئەوەی ماوەی زیاد لە 10 ساڵە لە پۆستی قائیمقامی قەزای پێنجوێن كاردەكەم و لەو ماوەیەشدا هەرچیم پێكرابێت بۆ بەرژەوەندی خەڵكی ئەم سنورە ئەنجامم داوە، بەڵام حكومەت وەك پێویست نەهاتووە بەدەم داواكارییەكانمانەوە و چەندین ساڵە هیچ پرۆژەیەكی گرنگ لە سنورەكە جێبەجێنەكراوە، بۆیە بەباشم زانی پۆستە جێبهێڵم بۆ كەسانی دیكە.
ئاماژە بەوەشكرد، نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەم لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕان و پارێزگاری سلێمانیەوە پەسەندكراوە تەنها ئەوە ماوە لەلایەن وەزیری ناوخۆوە پەسەند بكرێت، هاوكات لەدوای دانانی كەسێكی دیكە بۆ قایمقام من دەگەڕێمەوە بۆ پارێزگای سلێمانی و لەوێ دەوام دەكەم، هاوكات بزوتنەوەی گۆڕانیش زۆر داوایان لێكردووم كە لە پۆستەكەم بمێنمەوە یاخود كاندیدم بكەن بۆ ئەندانی پەرلەمان، بەڵام من ڕەتمكردووەتەوە.
قائیمقامی دەستلەكاركێشاوەی قەزای پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو، “من پێم باشە بەڕێوەبەری ناحەیەی ناڵپارێز بكرێتە قائیمقامی پێنجوێن، چونكە ئەوكەسە لە پشكی گۆڕان بەرێوەبەری ناحیەی ناڵپارێزە و كەسێكی خەڵكی سنورەكەیە و لای هاووڵاتیانیش پەسەندكراوە، بەڵام زیاتر باس لە دانانی( هاوار شێخ ڕەوف) دەكرێت وەك قائیمقامی پێنجوێن كە پێشتر بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانییەكانی هەرێم بووە، ئەوەش بڕیارێكی سیاسییە و بزوتنەوەی گۆڕان بۆخۆیان دەزانن كێ دەكەن قائیمقامی پێنجوێن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









