كاسبكارانى گه‌رمیان هۆشدارى ده‌ده‌ن: هەر بڕیارێک دژی قوت و پیشەی رۆژانەمان بێت جێگەی قبوڵ نییە

قه‌زاى كه‌لار له ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان كاسبكاران له رێگه‌ى یاداشتێكه‌وه داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ن كه‌ره‌نتینه نه‌كرێن و پابه‌ندبكرێن به رێنماییه تهندورتسییهكانهوه و بازاڕه‌كان دانه‌خرێن، له ئه‌گه‌رى داخستنى دوكانه‌كانیان هۆشدارى ده‌ده‌نه حكومه‌ت به‌وه‌ى پابه‌ندنابن.
له یاداشته‌كه‌یاندا كه ئاراسته‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، قایمقامیەتی قەزای کەلار و ژووری ئۆپراسیۆنی گەرمیان كراوه پێشهواران و كاسبكارانى كه‌لار ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، “لەماوەی رابردوودا ئێمە وەکو سەرجەم دووکاندار، پیشەوەر، خواردنگە و هۆڵی لەشجوانی، مۆبایل فرۆش، نورینگە، خاوەن کافتریا و چایخانەکان، شۆفێرى تەکسی و دەسگێڕ و شوێنكاره‌كانى دیكه بۆ ماوەی دوو مانگ لەژێر یاسایەکی هەڕەمەکی بێ پلان و بێ قەرەبوو کاری خۆمانمان راگرت و هیچ خاوەن بڕیارێک نەهات قەرەبووی زەرەروزیانمان بکاتەوە”.
باسیش لهوهدهكهن، “لەژیر رێنمایی تەندروستی بڕیار دەربکەن، نەک ئیفلیج کردنی بازاڕ و را‌گرتن کاری رۆژانەی خەڵک، چونكه خۆتان ئاگاداری دۆخی ژیان و گوزەرانی رۆژانەی خەڵکن، هەربڕیارێک دژی قوت و پیشەی رۆژانەمان بێت جێگەی قبوڵ نییە لای ئێمە و پابەندی نابین جگە لە رێکاری تەندروستی و لە ئەگەری هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا لایەنی ئەمنی و حکومی لێی بەرپرسە”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه كاروان ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له نوێنه‌رانى كاسبكارانى بازاڕ به (SNN)ى راگه‌یاند: “له سنوورى گه‌رمیان هیچ حاڵه‌تێكى ئه‌وتۆ نییه، بۆیه ناكرێت بازاڕه‌كان دابخرێن و ببنه هۆى بڕینى بژێوى خه‌ڵك”.
وتیشى: “ئاماده‌ین رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان په‌یڕه‌و بكه‌ین و كارى خۆشمان بكه‌ین و بۆ ئه‌وه‌ش قسه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه به بیانووى ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن تاوه‌كوئێستا ،وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه”.
له سنوورى گه‌رمیان یه‌ك حاڵه‌تى تووشبون به ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌یه كه ژنێكى ته‌مه‌ن 63 ساڵه.
به پێى زانیارییه‌كان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕیاره ئه‌مڕۆ 1ى حوزه‌یران 2020 كۆبوونه‌وه بكه‌ن و بڕیار له سه‌ر شێوازى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان بڵاوبكه‌نه‌وه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









